ئه‌نفالکراوان له رێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌ی خوین و "دی.ئێن.ئه‌ی" ـه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروانی هه‌رێم، رایگه‌یاند: بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی روفاتی ئه‌نفالكراوان داوامانكردوه كه تاقیگه‌ی پێشكه‌وتووی به‌راوردكردنی خوێن و DNA ی ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاریان ن دابین بكرێت.
فوئاد عوسمان، له لێدوانێكدا راگه‌یاند: ده‌مێكه به‌رنامه‌ی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه كاری پشكنینی DNA ی روفاتی ئه‌نالكراوان و وه‌رگرتنی نمونه‌ی خوێنی كه‌سوكاریان و به‌راوكردنیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری ئه‌نجام بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی روفاته‌كان بناسرێنه‌وه و كه‌سوكاریان له نه‌مانیان دڵنیابن، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی تاقیگه‌ی تایبه‌ت و پێشكه‌وتووه نه‌مانتوانیوه ئه‌و كاره بكه‌ین.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكروان، گوتی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای دابینكردنی ئه‌و تاقیگانه‌مان كردووه و له‌و روه‌وه چاوه‌ڕێیی ره‌زامه‌ندین و دوای دابینكردنیان و جێبه‌جێكردنی كاری به‌راوردكاریه‌كه، كۆدی تایبه‌تی بۆ روفات و گۆڕه‌كانیان و كه‌سوكاریان داده‌نرێت و بۆ كاری پێویست سودیان لێوه‌رده‌گیردرێت.
شیاوی ئاماژه‌یه، له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا رژێمی به‌عس له‌رێگه‌ی پڕۆسه‌ی جینۆساید و ئه‌نفاله‌وه كه به چوار قۆناغ تێپه‌ڕی، نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاوڵاتی كوردی ئه‌نفالكرد و له ده‌شت و بیابه‌نه‌كانی عێراق زینده‌به‌چاڵی كردن و به‌پێی ئاماره‌كان ئێستا 300 گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئه‌و ئه‌نفالانه هه‌یه كه زۆربه‌یان كوردن و تا ئێستا رێژه‌یه‌كی كه‌میش له‌و ژماره‌یه ده‌رهێندراون.




