جارێكى دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك گوندى ده‌ڤه‌رى بنارى قه‌ندیلیان بۆردومانكرد
جارێكى دیكه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا ژماره‌یه‌ك گوندى ده‌ڤه‌رى بنارى قه‌ندیلیان بۆردومانكرده‌وه. له‌م باره‌یه‌وه سەرچاوەیەك له ده‌ڤه‌ره‌كه رایگه‌یاندووە كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆشەممە 25/8/2012 فرۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا بۆ ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر ده‌ڤه‌رى بنارى قه‌ندیل سورانه‌وه و ده‌رووبه‌رى گونده‌كانى پره‌دێ و سوره‌دێ و سه‌رگیاو و كوێستانه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان بۆردومانكرد.
له باره‌یه‌ى زیانه‌كانى ئه‌و بۆردومانه‌ش به‌ڕٍێوبه‌رى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر به په‌یامنێرى كوردستان تى ڤى راگه‌یاندووە كه له گوندی دوێڵه موشه‌كێك به كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌له‌وه‌ری هاووڵاتیه‌ك له ناوچوون.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه له ئه‌نجامى ئه‌و بۆردومانه ژماره‌یه‌ك مه‌ر و بزنى دوو هاووڵاتى ده‌ڤه‌ره‌كه كوژران و زیانیش به ژینگه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كه گه‌یشتوو، جگه له‌وه‌ى ترس و دله‌راوكێش له لایه‌ن گوندنشینان و كۆچه‌ر و ره‌وه‌نده‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه دروست بوویه.




