عێراقییه باوه‌ڕ به چاكسازى سیاسى ناكات ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێ نه‌كرێت

ته‌لال زه‌وبه‌عى ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه دووپاتیى كرده‌وه كه لیسته‌كه‌یان باوه‌ڕ به كارنامه چاكسازیه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نیشتمانى ناكات ئه‌گه‌ر هاتوو ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێنه‌كرێت و هه‌روه‌ها جه‌ختیشى له سه‌ر هه‌ر چى زووه پێویستى ئه‌نجامدانى چاكسازیه سیاسیه‌كان كرده‌وه و به تایبه‌تیش دیاریكردنى ماوه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران كه یه‌كێكه له‌و خاڵه گرنگانه‌ى كه لایه‌نه سیاسیه‌كان داواى ده‌كه‌ن.
ته‌لال زه‌وبه‌عى ڕاشیگه‌یاند هاوپه‌یمانى نیشتمانى پێویسته چاكسازى سیاسى به زووتریت كات ئه‌نجام بدات و پێشتریش گفتوگۆ و وتوێژه‌كان كاتێكى زۆرى به فیڕۆ داوه و گووتیشى لایه‌نه سیاسیه‌كان چه‌ندین خاڵى گرنگی هه‌ڵپه‌سێردراویان لا هه‌یه له‌وانه‌ش دیاریكردنى ماوه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران و یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ماوه‌كه به دوو خول.
ئه‌ندامه‌كه‌ى ئیئتیلافى عێراقییه ڕوونیشیكرده‌وه كه عێراقیییه پێشوازى له هه‌ر چاكسازیه‌كى ڕاسته‌قینه ده‌كات و پێویستیشه هاوپه‌یمانى نیشتمانى به كرده‌یى چاكسازى نیشتمانى ئه‌نجام بدات و ئه‌گه‌ر ده‌شیه‌وێت عێراقییه باوه‌ڕ به چاكسازیه‌كان بكات ئه‌وا ده‌بێت ڕێكه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر جێبه‌جێبكات.




