بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى بارهه‌ڵگر له كاتى دیاریكراودا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دواخرا

بڕیاربوو ئه‌مڕۆ هاتوچۆى ئۆتۆمبێلى بارهه‌ڵگر له رۆژدا رابگیرێت، به‌ڵام به‌پێى فه‌رمانێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
هه‌فته‌ى رابردوو بەرێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هاتووچۆی هەرێمى كوردستان رایگەیاند بوو لە 25ى ئەم مانگەوە كە دەكاتە ئه‌مڕۆ شەممە هاتوچۆی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكانی وەك (لۆری، گەڵابە، تانكەر) لەنێوان شار‌و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان لە كاژێر 8ی بەیانیەوە بۆ كاژێر 8ی شەو بە هەموو شێوەیەك قەدەغە بكرێت، به‌ڵام جێبەجێكردنی بڕیارەكە به‌پێى فه‌رمانێكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان دواخرا.
د.محه‌ممه‌د قه‌ره‌داخى، سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند "بڕیارى قه‌ده‌غه‌كردنى هاتوچۆى بارهه‌ڵگر له كاتى دیاریكراودا له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانه‌وه دواخراوه، بۆئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به بڕیاره‌كه‌دابچنه‌وه، دواى ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به بڕیاره‌كه‌داچووه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێ كردنى ده‌كرێت".




