دانوستانه‌كانی ئێران و گروپی 5+1 بێ ئه‌نجام كۆتاییان هات

له ڤیه‌نناى پایته‌ختى وڵاتى نه‌مسا دانووستانه‌كانى نێوان گروپى (5+1) و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێرانه‌وه پاش وه‌ستانى بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌ستپێكرده‌وه و ئه‌مه‌ش وه‌ك نواندنى به‌رده‌وامى هه‌وڵه سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى ئه‌تۆمى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى ڕۆژئاوا و ڕه‌واندنه‌وه‌ى ترس و نیگه‌رانیه‌كان له باره‌ى له لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه‌هاوكات ئه‌م خوله‌ى دانوستانه‌كانی نێوان گروپى پێنج كۆ یه‌ك و ئێران سه‌باره‌ت به دۆسیه‌ى ئه‌تۆمى ئێران دانووستانه‌كان به بێ ئه‌نجام كۆتایان هات و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى نێوانیان دیارى نه‌كراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاژانسى نێوده‌وله‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم رایگه‌یاند:دانیشتنه‌كانیان له‌گه‌ل ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێران به بێ ئه‌نجام به كۆتا هاتووه و له باره‌ى خاڵه ناكۆكه‌كانه‌وه نه‌گه‌یشتونه‌ته هیچ ڕێككه‌وتنێك گووتیشى هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبونه‌وه و دانووستانه‌كانى داهاتوو دیارى نه‌كراوه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه هیرمان ناكایرتس گه‌وره پشكنه‌رى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم ڕایگه‌یاند ئامانج له دانووستانه‌كان بریتى بوو له پێشخستنى هه‌وڵه سیاسیه‌كان و گه‌یشتنه به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى و هه‌روه‌ها وه‌ڵامدانه‌وه‌ى چه‌ند پرسیارێك له لایه‌ن تارانه‌وه سه‌باره‌ت به ڕه‌هه‌نده سه‌ربازیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران و ناكایرتس گووتیشى جارێكى دیكه له داوا له تاران ده‌كه‌ین كه ڕێگه به تیمى پشكنه‌رانى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم بدات كه سه‌ردانى پێگه‌ى سه‌ربازى بارشین بكه‌ن كه گومان ده‌كرێت چالاكى و جموجۆڵى سه‌ربازى په‌یوه‌ندیدار به دروستكردنى چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ڕێوه‌بچێت.
لاى خۆشیه‌وه عه‌لى ئه‌سغه‌ر سوڵتانییه باڵیۆزى ئێران له ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ئه‌تۆم به ڕۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند كه هه‌ردوو لایه‌ن ده‌یانه‌وێت كێشه‌كانى نێوانیان تێپه‌ڕێنن و چاره‌سه‌رێكى گونجاوى بۆ بدۆزنه‌وه.
هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانى واشنتۆن سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانووستانه‌كان نێوان گروپى پێنج و كۆ یه‌ك و ئێران ڕایانگه‌یاند كه هێشتا كات له به‌رده‌ستدا ماوه بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵه دیبلۆماسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردن و ڕوونكردنه‌وه‌ى خاڵه ناڕۆشنه‌كانى پڕۆگرامى ئه‌تۆمى ئێران به‌رهه‌مى هه‌بێت و تاران پڕۆگرامه‌كه‌ى بۆ پیتاندنى یۆرانیۆم كۆت و به‌ند بكات.
له لایه‌كى دیكه‌شه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ تارانى به په‌له‌كردن له په‌ره‌پێدان و پێشخستنى پڕۆگرامه‌كه‌ى به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مهێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى تۆمه‌تباركرد و گووتیشى تاران به ده‌م داواكارییه‌كانى وڵاتانى ڕۆژئاواوه نایه‌ت.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له میانه‌ى چاوپێكه‌وتنى به شاندێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى ئه‌مه‌ریكا پێى ڕاگه‌یاندن كه وڵاته‌كه‌ى به‌ڵگه‌ى زیاترى هه‌یه كه ئێران خه‌ریكى په‌له‌كردنه له به‌رهه‌م هێنانى چه‌كى ئه‌تۆمى و هه‌روه‌ها گوێش به داواكارییه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به ڕه‌واندنه‌وه‌ى گومانه‌كانى پڕۆگرامه‌كه‌ى نادات و دانووستانه‌كانیش ته‌نها بۆ به‌فیڕدانى كاته.




