٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

نەیارانی مالیكی لەژێر چاودێریی تونددان

سەرچاوە: PNA

سەرچاوەیەكی سیاسیی باڵا ڕایگەیاند، دەستگا ئەمنییەكانی سەر بە سەرۆكوەزیرانی عێراق، نووری مالیكی، لەوەتەی قەیرانی سیاسی لە وڵاتدا و تایبەتتر بە هەوڵی سەندنەوەی متمانە لێی لە ئارادایە، زانیاری لەسەر نەیارانی كۆ دەكەنەوە و كار گەیشتووەتە ئەوەی كە گفتوگۆ تەلەفۆنییەكانیشیان گوێیان لێ دەگیرێت.

سەرچاوەیەكی سیاسیی باڵای عێراقی كە نەیەویستووە ناوی ببرێت، ڕایگەیاندووە، بەو هۆیەوەی كە وەزارەتی ناوخۆ، بەرگری و بەرپرسی هەواڵگریی گشتی بێ وەزیرن و ڕاستەوخۆ نووری مالیكی بەڕێوەیان دەبات، كۆی دەستگا ئەمنییەكانی سەر بەو وەزارەتانە كە بە نووسینگە تایبیەتییەكەی سەرۆكوەزیرانەوە بەستراونەتەوە، زانیاریی ورد لەسەر ئەو كەسایەتییانە كۆ دەكاتەوە كە بە دژبەرانی مالیكی ناسراون، بە تایبەت ئەوانەی كە واژۆیان بۆ سەندنەوەی متمانە لێی كۆ كردبووەوە، كە لە ئەندامانی ڕەوتی سەدر، لیستی عێراقییە و هاوپەیمانیی كوردستانی پێك هاتوون.

ئەو سەرچاوەیە بۆ "تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی" ڕوونی كردووەتەوە كە ئەو ڕاپۆرتە هەواڵگریانەی كۆ دەكرێنەوە، نووری مالیكی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی نەیارانی بەكاریان دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار