كورد حكومه‌تی ئینتیقالی له سووریا ره‌تده‌كاته‌وه

عه‌بدولباست سه‌یدا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فرانسوا هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كه دوو رۆژ له‌ومه‌به‌ر له پاریس ئه‌نجامیدا، رایگه‌یاند "گفتوگۆی چڕ له ئارادایه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی". گوتیشی "به جیدی كارده‌كه‌ین تاوه‌كو ئه‌و حكومه‌ته به‌په‌له رابگه‌یێنین كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی سووریا تێیدا به‌شدارده‌بن". ئه‌و لێدوانه‌ش كاردانه‌وه‌ی جۆرا و جۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
مه‌حمود محه‌ممه‌د، ناسراو به ئه‌بوسابر سه‌ركرده له پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا له لێدوانێكدا بۆ رووداو رایده‌گه‌یێنێ "ئێمه ئه‌و داواكاری و هه‌نگاوه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی نین".
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا ده‌ڵێ"ئێستا كاتی راگه‌یاندنی حكومه‌تی ئینتیقالی نییه، به‌ڵكو كاتی ئه‌وه‌یه بۆ رووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا یه‌ك بخرێن، نه‌ك پێكهێنانی حكومه‌تی ئنتیقالی ".
سه‌ركرده‌كه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سووریا و ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد له سووریا پێیوایه "پێكهێنانی حكومه‌تی ئینتیقالی ناكۆكییه‌كان زیاتر ده‌كات و چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه ناكات".




