40 پرۆژه یاسا ئامادهی پهسهندكردنن

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاندووه، سەرەتاى مانگى داهاتوو ئەیلوول، دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان دەست پێدەکەنەوە و 40 پڕۆژەیاسایش ئامادەى پەسندکردن و گفتوگۆ لەسەرکردنن.
ئەندامى پەرلەمانى کوردستان، ئەحمەد وەرتى بە "پەیامنێر"ـى راگەیاندووه: دواى دوو مانگ لە پشووى هاوینە، بڕیارە لەسەرەتاى مانگى داهاتوو/ ئەیلول دانیشتنەکانى پەرلەمانى کوردستان دەست پێبکەنەوە، بەڵام مەرج نیە رۆژەکە بە دیارى کراوى 1 / 9 بێت".
ههروهك ئهوهیشی گوتووه سەرەتاى دانیشتنەکانى پەرلەمان بە کۆبونەوەى پەرلەمان دەستپێدەکات کە تیایدا بەرنامەى کارى پەرلەمان تاتوێ دەکرێت و 40 پڕۆژەیاسا کە پێشتر خوێندنەوەى یەکەمیان بۆ کراوە، یان راپۆرتیان لەسەر ئامادە کراوە، ئامادەن بۆ ئەوەى لەکاتى هاتنەوەى دەوام پەسند بکرێن یان خوێندنەوەى دووەمیان بۆ بکرێت و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت.
(وەرتى)ئهوهیشی ڕوون كردووهتهوه زۆربەی ئەو پڕۆژە یاسایانە هەرچەند خوێندنەوەى دووەمیشیان بۆ کراوە، بەڵام بەهۆى رێککنەکەوتن لەسەریان پەسندنەکراون یان نەخراونەتە بوارى جێبەجێکردن، لەوانە یاساى دەستخستنى زانیارى، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پاریزگاکان، پەیڕەوى ناوخۆى پەرلەمان و زۆر پڕۆژەى تر کە هیوادارین لەو خولەى دانیشتنى پەرلەمان بجوڵێندرێنەوە بۆ ئەوەى پەسندبکرێن.




