٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دووەمین کۆنفڕانسى ناساندنى تاوانەکانى رژێمى بەعس بەرانبەر کورد لە مانگى داهاتوو بەڕێوە دەچێت

سەرچاوە: KDP.info

سەرچاوەیەک لە وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند: بڕیارە لە ناوەراستى مانگى داهاتوو/ ئەیلول دووەمین کۆنفرانسى بەنێودەوڵەتیناساندنى تاوانەکانى بەعس بەرانبەر بە کورد لە جنێف بەڕێوە بچێت.

گوتەبێژى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمی کوردستان، فوئاد عوسمان، بە پەیامنێرى راگەیاند:" ئەو کۆنفڕانسە دووەمین کۆنفڕانسە کە لە پێناو بەنێودەوڵەتیناساندنى تاوانەکانى رژێمى بەعس بەرانبەر کورد سازدەکرێت و ئێستاش بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى مافى مرۆڤى عێراق ئامادەکارى بۆ دەکەین".

فوئاد عوسمان گوتى، کۆنفڕانسەکە لە رۆژانى 17 – 20 ى مانگى داهاتوو/ ئەیلو لە جنێف بەبەشدارى نوێنەرى ژمارەیەک وڵات دەبەسترێت. تیایدا چەندین وتارو بەڵگەنامەو فیلم و چالاکى تایبەت بە دەرخستنى تاوانەکانى بەعس کە لە سەدەى رابردوو بەرانبەر هاوڵاتییانی کورد ئەنجامى داوە، پێشکەش دەکرێن.

گوتەبێژى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، جگە لەو کۆنفرانسە، کۆنفڕانسى تر دەبەستین و لێیان بەردەوام دەبین تا ئەو کاتەى بەرەسمى و لەسەر ئاساتى جیهان تاوانەکانى رژێمى بەعس کە دەرهەق بە هاوڵاتیانى بێتاوانى کورد ئەنجامى داوە، دەناسرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار