٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئیئتیلافی کوردستانی داواکارە پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەعێراق ئەنجام بدرێت

سەرچاوە: Xebat

ئیئتیلافی فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواکارە  پرۆسەی سەرژمێری گشتی لەولات  ئەنجامبدرێت بۆ ئەوەی ژمارەی دانیشتوانانی هەرێمی کوردستان و سەرجەم پارێزگاکانی دیکە دیاری بکرێت.

موئەیەد تەیب وتەبێژی ئیئتیلافی فراکسیۆنی کوردستانی رایگەیاند لێدوانەکانی حوسێن شەهرستانی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق  سەبارەت بە ژمارەی دانیشتوانانی هەرێمی کوردستان ودانانی ئەو ژمارەیە بە لەسەدا سێزدە لەکۆی گشتی دانیشتوانانی عێراق پشتی بەو رێژەیە بەستوە کە لەسەردەمی رژێمی بەعس کارو لەمیانەی بریاری نەوت بەرانبەر بەخۆراکی نەتەوەیەکگرتوەکان کاری پێکراوە.

موئەیەد تەیب راشیگەیاند بانگەشەکانی شەهرستانی بۆ کەمکردنەوەی بەشی هەرێمی کوردستان لەبودجی گشتی ولات لەچوارچێوەی هەلوێستە دوژمنکارییەکانی ناوبراو لەبەرانبەر گەلی کوردا دێت و داواشیکرد شەهرستانی لەسەر ئەو هەلوێستانەی سزا بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار