ئه‌مه‌ریكا داوای گه‌ره‌نتی له‌به‌رامبه‌ر پڕچه‌ك كردنی سوپا له حكومه‌تی عێراق ده‌كات

هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ى هوشیار زێبارى، داواى كرد، عێراق گه‌ڕه‌نتى زیاتر به ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش بكات له باره‌ى پڕچه‌كردنى سوپاى عێراق.
هه‌ر له په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا هیلارى به زێبارى راگه‌یاند: له كاتى سه‌ردانى شاندى باڵاى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، پێویسته به‌غدا ئه‌و گه‌ڕه‌نتییه بدات كه واشنتۆن داواى ده‌كات.
هاوكات به گوێره‌ى رۆژنامه‌ى حه‌یاتى چاپى له‌نده‌نیش، ئه‌و شانده كه به‌م نزیكانه سه‌ردانى عێراق ده‌كات جۆ بایدن جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
پێشتر حكوومه‌تى عێراق داواى له ئه‌مه‌ریكا كرد، كه فرۆكه‌ى جۆرى ئێف شازده‌ى پێ بفرۆشێت له كاتێكدا هه‌ندێ له ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق داوایان له ئه‌مه‌ریكا كردووه، كه پێویسته گرێبه‌ستى فرۆشتنى فڕۆكه‌ى جۆرى ئێف شازده له رێگاى په‌رله‌مانه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.




