حاجى ئۆمه‌ران .. زیاتر له 4 مانگه ئۆتۆمبێلى تایبتى هه‌رێم رێگه‌ى چوونى بۆ ئێران پێ‌نادرێت
زیاتر له 4 مانگه رێگه به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان نادرێت له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه بچێته كۆمارى ئیسلامى ئێران.
ماوه‌ى زیاتر له 4 مانگه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى ده‌یانه‌وێت له هه‌رێمى كوردستانه‌وه بچنه كۆمارى ئیسلامى ئێران، ناتوانن به ئۆتۆمبێله تایبه‌تیه‌كانیانه‌وه درێژه به گه‌شته‌كانیان بده‌ن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه رۆژانه گه‌شتیار گه‌لێكى زۆرى ئێرانى به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه دێنه هه‌رێمى كوردستان.
له‌م باره‌یه‌وه مه‌سعود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى كۆمه‌ڵگاى گومرگى حاجى ئۆمه‌ران به كوردستان تیڤى راگه‌یاند: ماوه‌ى زیاتر له 4مانگه ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه بچنه كۆمارى ئیسلامى ئێران ناتوانن به ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه گه‌شته‌كه ئه‌نجام بده‌ن و به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئێمه رۆژانه ته‌واوى ئاسانكارى بۆ ئه‌و گه‌شتیارانه فه‌راهه‌م ده‌كه‌ین كه له ئێرانه‌وه له رێگه‌ى ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌رانه‌وه به ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى خۆیانه‌وه دینَه هه‌رێمى كوردستان.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه عه‌بدولواحید گوانى قائیمقامى چۆمان به كوردستان تیڤى راگه‌یاند: له دواهه‌مین كۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ شاندێكى كۆمارى ئیسلامى ئێران سه‌باره‌ت به چاككردنى ئه‌و كه‌م و كوریانه‌ى كه تاكو ئێستا له ده‌روازه‌ى سنورى حاجى ئۆمه‌ران – ته‌مه‌رچین، ماون و یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ش رێگه نه‌دانى ئۆتۆمبێلى تایبه‌تى هه‌رێمى كوردستان بوو، بۆ ئه‌وه‌ى كارى له سه‌ر بكرێت و گه‌شتیاران بتوانن به ئۆتۆمبێله‌كانیان له سنور بپه‌رنه‌وه، به‌ڵام تاكو ئێستا گرفته‌كه وه‌ك خۆى ماوه‌ته‌وه.




