عارف تەیفور : چارەسەرکردنی تەنگژەی سیاسیی عێراق ئەستەمە

عارف تەیفور جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند بەگەڕانەوەی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری عێراق تەنگژەی سیاسیی عێراق بەرەو هێوربوونەوە هەنگاو دەنێت بەڵام ئەستەمە هەنگاو بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان بهاوێژرێ چونکە دەوڵەتی یاسا مەبەستی ئەنجامدانی چاکسازی نیە.
ناوبراو راشیگەیاند گەڕانەوەی سەرکۆماری عێراق بۆ وڵات کاریگەریی ئەرێنی دەبێ بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی ئاڵۆزی ئێستەی عێراق بەتایبەتیش کەمکردنەوەی شەڕی راگەیاندن لە نێوان لایەنەکان.
عارف تەیفور بەدوریشزانی لایەنەکان بگەنە هیچ رێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی یەکجارەکی کێشەکان.
لەلایەن خۆشیەوە شوان محەمەد تەها ئەندامی ئیئتیلافی فراکسیۆنی کوردستانی رایگەیاند پێویستە لیستی دەوڵەتی یاسا لەئاست ئەو بەرپرسیاریەتیەی بێ کە ئەمڕۆ لەعێراقدا لەسەر شانیەتی و بە بەرپرسانە مامەڵە بکات.
شوان مەحەمە تەها راشیگەیاندپێداگریی لیستی دەوڵەتی یاسا لەسەر بۆچونەکانی دەبێتە هۆی رێگەگرتن لەهەنگاونان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێستەی وڵات.




