گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستان: بارزانی و مالیكی كۆنابنه‌وه

موئه‌یه‌د ته‌یب، گوته‌بێژی هاوپه‌یمانی كوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ری (رووداو) به دووری ده‌زانی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و نوری مالیكی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای جه‌ژن كۆببنه‌وه.
راشیگه‌یاند "ئه‌وه‌ی له‌و باره‌وه ده‌گوترێت ته‌نیا قسه‌ی راگه‌یاندنه‌كانه و له‌ئێستادا هیچ شتێكی له‌م شێوه‌یه له ئارادا نییه". گوتیشی "ئه‌وه‌ی هه‌یه ته‌نیا له رێگه‌ی دكتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی گفتوگۆ و په‌یوه‌ندیان هه‌یه .
له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نه‌یارانی مالیكی، گوته‌بێژه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستانی ئاماژه به‌وه ده‌كات، تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه دیاری نه‌كراوه، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه دوای ته‌واوبوونی پشووه‌كانی جه‌ژن لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كۆده‌بنه‌وه به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی ته‌نگژه‌كانی عێراق.




