له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و خراپی ڕه‌وشی وزه و كاره‌با، پاش جه‌ژن شه‌هرستانی بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت

وا بڕیاره به‌هۆی خراپی ڕه‌وشی كاره‌بای عێراق و ئه‌و گه‌نده‌ڵییانه‌ی كه له‌سه‌رده‌می وه‌زیری ئه‌ودا له وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیدا كراون، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه حسێن شه‌هرستانی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت.
ئاژانسی "شه‌ت نیوز" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا و ئاگادار له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاشكرای كردووه كه پاش جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز شه‌هرستانی بۆ لێپرسینه‌وه له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌تی نه‌وت و خراپی ڕه‌وشی كاره‌با له عێراقدا بانگهێشتی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كردووه كه پاش خه‌رجكردنی 29 ملیار دۆلار و تێپه‌ڕبوونی 9 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و پلانه‌ی كه بۆ چاككردنی كاره‌با له عێراقدا دانراون، هێشتا ڕه‌وشی كاره‌با و دابینكردنی بۆ هاووڵاتیان له خراپترین ڕه‌وشیدایه، به‌و پێیه‌یشی كه شه‌هرستانی به‌رپرسی یه‌كه‌می دۆسیه‌ی كاره‌بایه بانگهێشت ده‌كرێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره زۆه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.




