له‌جه‌ژندا زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان

له‌ماوه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیاران له رێگای بازگه و خاڵه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش و ئاسووده.
نادر رۆستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندووه: هه‌روه‌ك پێشبینی ده‌كرا له ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌شتیاران به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان روویان له ناوچه‌جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان كردووه.
نادر رۆستی وتی: "به‌گوێره‌ی دوائاماره‌كانمان له 8/16 تا 8/21 زیاتر له 200 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه گه‌شتیاره‌كان له رێگای فڕۆكه‌خانه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و خاڵه‌سنووریه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و توكیا و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانی تری عیراقه‌وه كه به‌شێكی زۆریان له‌ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراقه‌وه هاتوون.
وتیشی: "ئه‌و پلانه‌ی بۆ رۆژانی جه‌ژن داماننابوو زۆر به به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو"، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و لیژنانه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێكهێندرابوون به كاره‌كانی خۆیان هه‌ستاون، وه‌ك لیژنه‌ی پێشوازی له گه‌شتیاران له بازگه‌كان و لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و لیژنه‌ی به‌دواداچوون و لیژنه‌ی راگه‌یاندن و لیژنه‌ی ئامار و كۆكردنه‌وه‌ی داتا، هه‌روه‌ك هه‌ماهه‌نگی باش له‌گه‌ڵ پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆ و بازگه‌كان كراوه.
سه‌باره‌ت به شوێنی مانه‌وه‌ی گه‌شتیاران، ناوبراو وتی: "له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌مترین كێشه‌ی نیشته‌جێبوونمان هه‌بوو"، روونیشیكرده‌وه كه ته‌نیا له هه‌ولێر 15 میوانخانه كه مۆڵه‌تیان ته‌واو نه‌كرابوو، رێگایان پێداون ده‌رگاكانیان به‌ڕووی گه‌شیاران بكه‌نه‌وه، ئه‌مه جگه له ئاماده‌كردنی چادرگه‌ی تایبه‌تی و به‌كارهێنانی پاركه‌كان بۆ حه‌وانه‌وه‌ی گه‌شتیاران، هه‌ندێكیش له گه‌شتیاران له‌سه‌ر خواستی خۆیان له‌سه‌رشه‌قامه‌كان ماونه‌ته‌وه بۆ وه‌رگرتنی چێژ له گه‌شته‌كانیان.
له‌باره‌ی نرخ و سه‌رپێچییه‌كانیش وتی: "له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ندێك سه‌رپێچی لێره‌وله‌وێ هه‌بووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌ته‌كانه‌وه تۆماركراون و له‌دوای جه‌ژن به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كرێت".




