حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵه‌کانى چڕ کردۆته‌وه بۆ ئاشکرا کردنى چاره‌نووسى به‌ڕێز عومه‌ر مه‌کته‌به

له‌سه‌ر راسپارده‌و فه‌رمانى به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، حکومه‌تى هه‌رێم هه‌وڵه‌کانى ده‌خاته گه‌ڕ بۆ بۆ دواداچوون و ئاشکرا کردنى چاره‌نووسى که‌سایه‌تى ناسراوو رۆشنبیرى شارى سلێمانى به‌ڕێز عومه‌ر عبدالرحمن که ناسراوه به عومه‌ر مه‌کته‌به.
دواى ئه‌وه‌ى به‌ڕێز عومه‌ر مه‌کته‌به به شێوه‌یه‌کى یاسایى سه‌ردانى وڵاتى سوید ده‌کات، دواى چه‌ند رۆژێک بێ سه‌روشوێن ده‌بێت. هه‌رچه‌نده ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌کانى ئه‌و وڵاته هه‌وڵه‌کانى خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئه‌و به‌ڕێزه، که‌چى به داخه‌وه تا ئێستا له هه‌وڵه‌کانیان بێ هوده بوونه.
له‌سه‌ر راسپارده‌ى به‌ڕێز سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ئێستا که‌ناڵه فه‌رمیه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم وه‌ک فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌و نوێنه‌رایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێم له سوید هه‌وڵه‌کانیان چڕ کردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ باڵیۆزخانه‌ى سوید له به‌غداو ناوه‌نده فه‌رمى و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌کانى وڵاتى سوید له په‌یوه‌ندى به‌رده‌وامدان و داوا ده‌که‌ن هه‌موو هه‌وڵێک بخرێته گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ى چاره‌نووسى به‌ڕێز عومه‌ر مه‌کته‌به.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت رایگه‌یاند ئێمه له روانگه‌ى خه‌مخۆریمان بۆ هه‌ر تاکێکى کۆمه‌ڵگاى کوردستان به ئه‌رکى خۆمان ده‌زانین هه‌موو هه‌وڵه‌کانمان بخه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئاشکرا کردنى چاره‌نووسى به‌ڕێز عومه‌ر مه‌کته‌به.




