عێراق له پێشه‌نگی وڵاته شكستخواردووه‌كانه

به‌گوێره‌ی نوێترین ڕاپۆرت له‌باره‌ی وڵاته شكستخواردووه‌كانی جیهانه‌وه، عێراق پله‌ی ده‌یه‌می گرتووه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه كه ڕۆژنامه‌ی "نیۆرك تایمز"ـی ئه‌مه‌ریكایی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عێراق له ڕیزی 177 وڵات‌دا كه ڕاپۆرته‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كردبوون له پله‌ی ده‌یه‌مین دایه.
هه‌ریه‌كه له وڵاتانی سۆماڵ، چاد، سودان، زیمبابۆ، كۆنگۆ، ئەفغانستان، و ئەفریقیای ناوەڕاست، و گینیا، پاكستان و عێراق، 10 وڵاته پێشه‌نگه‌كانی جیهان له ڕیزی وڵاته شكستخواردووه‌كانی جیهان، له ڕووی دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ڕاده‌ڕبرین و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ و پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی دیموكراسی.
ئه‌مه‌یش ساڵی پێنجه‌مه له‌سه‌ریه‌ك كه عێراق له ڕیزی وڵاته پێشه‌نگه شكستخواردووه‌كانی جیهاندا ده‌بینرێت.




