به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكى: واشنتۆن له مانگى ئه‌یلولى 2014 یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى فڕۆكه‌ی جه‌نگى (F16) راده‌ستى به‌غدا ده‌كات

به گوێره‌ى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد كه واشنتۆن له مانگى ئه‌یلولى ساڵى دووهه‌زار و چوارده دا یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى فڕۆكه جه‌نگى له جۆرى (F16) راده‌ستى عێراق ده‌كات.
به‌رپرسه‌كان بێ ئه‌وه‌ى ناوى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه كه ئه‌مه‌ریكا تاكو ئێستا رازى بووه به‌وه‌ى كه به به‌هاى دوازده ملیار دۆلار، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى به عێراق بفرۆشێت و له‌ناو ئه‌و گرێبه‌سته‌شدا واشنتۆن سیی و شه‌ش فڕۆكه‌ى جۆرى (F16) به به‌غدا ده‌دات، كه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ى ئه‌و فڕۆكانه‌ش له مانگى ئه‌یلولى ساڵى دووهه‌زار و چوارده ده‌گاته عێراق.
ئاشكراكردنى راده‌ستكردنى فڕۆكه‌ى جه‌نگى له جۆرى (F16) به عێراق، له‌لایه‌ن به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكاوه له كاتێكدایه كه دوێنێ جه‌نه‌ڕاڵ مارتن دیمبسی سه‌رۆك ئه‌ركانى سوپاى ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێك گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق كۆبووه‌وه و جه‌ختى له په‌یوه‌ندى سه‌ربازى له‌گه‌ڵ عێراق كرده‌وه .




