كاره‌با، جه‌ژنانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو بۆ دووزخورماتوو

جه‌ژنانه‌ی ئه‌مساڵی دووزخورماتوو جیاوازبوو له جه‌ژنانه‌ی هه‌موو شاره‌كان، هاوڵاتییانی قه‌زاكه به تێكڕای نه‌ته‌وه و پێكهاته جیاوازه‌كان یه‌ك جه‌ژنانه‌ی هاوبه‌شیان وه‌رگرت كه بریتی‌بوو له (10 مێگاوات كاره‌با) له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه ئه‌وه‌ش یه‌كێك بووه له به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ وه‌فدی قه‌زاكه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ لای بارزانی، وه‌ك به‌رپرسان و نوێنه‌رانی پێكهاته جیاوازه‌كانی قه‌زاكه‌ش ته‌ئكیدده‌كه‌نه‌وه، دیارییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ئومێدێكی زۆری به دانیشتووانی قه‌زاكه به‌خشیوه و خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمیش، به‌هه‌ڵواسینی لافیته ده‌ربڕیوه.
سامان گلی، هاوڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری دووزخورماتووه و له وه‌ڵامی پرسیارێكی خه‌ندان ده‌رباره‌ی جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم به پێدانی وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمه‌وه بۆ قه‌زاكه‌یان، وتی:"پێشتر له رووی كاره‌باوه شاره‌كه‌مان زۆر له ره‌وشێكی خراپ‌دا بوو، به‌ڵام دوای سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی دووزخورماتوو بۆ لای جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كه‌ی، ئێستا تێكڕای خه‌ڵك دڵخۆشن و ئومێدێكیان لادروست بووه".
گه‌یاندنی كاره‌با له هه‌رێمه‌وه بۆ قه‌زای دووزخورماتوو دوو رۆژ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان، له شێوه‌ی جه‌ژنانه‌یه‌كدا ده‌بینرێته‌وه، له‌و رووه‌شه‌وه سامان گلی وتی: "ئه‌مه یه‌كه‌م جه‌ژنمانه كه كێشه‌ی كاره‌بامان نه‌بووه، ئه‌وه‌ش وه‌كو جه‌ژنانه‌یه‌ك بوو بۆ ئێمه‌ی دانیشتووانی دووزخورماتوو، بۆیه هه‌موو پێكهاته‌كان وه‌كو یه‌ك سوودمه‌ندن لێی و هه‌مووشیان ئومێدیان به‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم خزمه‌تگوزاری زیاتر به ناوچه‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت".
رۆژی پێنجشه‌ممه (26ی ته‌مووز 2012) مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازیكرد له وه‌فدێكی نوێنه‌رانی ئیداری و پێكهاته‌كانی قه‌زای دووزخورماتوو كه پێكهاتبوون له سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و قایمقام و نوێنه‌رانی پێكهاته‌كانی له كورد و توركمان و عه‌ره‌ب.
له دیداره‌كه‌دا كه یاسین ئه‌بوبه‌كر وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌ی بوو، شه‌لال عه‌بدول قایمقامی قه‌زای دووزخورماتوو كۆمه‌ڵێك گیروگرفت و كێشه‌ی قه‌زاكه‌ی خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی كێشه‌ی ئه‌منی و كۆچكردنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له دانیشتووانی قه‌زاكه به هۆی خراپی باری ئه‌منییه‌وه.
ره‌شید خورشید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له‌سه‌ر قه‌زای دووزخورماتوو، بۆ خه‌ندان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دوو رۆژ پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان وزه‌ی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌یه‌نرایه شاره‌كه‌یان.
له دیداره‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و وه‌فدی قه‌زای دووزخورماتوو كێشه‌ی كه‌می كاره‌با خرایه به‌رباس، دواتر سه‌رۆكی هه‌رێم خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و ته‌باییه‌ی له نێوان پێكهاته‌كانی قه‌زاكه‌دا هه‌یه و ته‌ئكیدیشیكرده‌وه، به‌هه‌موو توانایه‌كیه‌وه هه‌وڵی جێبه‌جێكردنی به‌شێكی زۆر له داواكارییه‌كانیان ده‌دات.
نوێنه‌ره‌كه‌ی قه‌زای دووزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، وتیشی: "له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكه‌وه به قایمقامی قه‌زاكه راگه‌یه‌نرا كه پشكی كاره‌باكه ئاماده‌یه و ده‌توانن وه‌ریبگرن، پێشتر رۆژانه ته‌نها (10) سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی به پچڕپچڕ هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا نزیكه‌ی (17) سه‌عات و نیو ده‌بێت، له‌سه‌ری مانگی ئه‌یلوولیشه‌وه له‌گه‌ڵ كاره‌بای موه‌لیده، كاره‌بای شاره‌كه ده‌بێته (24) سه‌عاتی ته‌واو له شه‌و و رۆژێكدا".
ره‌شید خورشید، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ساڵانێكه داوای هاوكاری له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیان وه‌ك پێویست نه‌بووه، بۆیه وایده‌بینێت پێدانی كاره‌با له‌م كاته‌دا، ئومێدێكی به‌خشییه دانیشتووانی قه‌زاكه به‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانه‌وه، وتیشی:"بێگومان ئه‌مه‌ش یه‌كێك له هۆكاره‌كانی كۆچكردنی دانیشتووانه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئومێدیش ده‌كرێت كه ئه‌مه سه‌ره‌تای هاوكارییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بێت و دانیشتووانی قه‌زاكه‌ش چاوه‌ڕێی زیاتر ده‌كه‌ن".
جه‌ختیشی كرده‌وه له گرنگیدانی هه‌رێم به دووزخورماتوو بۆ داهاتووی ناوچه‌كه له رووی راپرسی و هه‌ڵبژاردنه‌وه، وتیشی:"به دڵنیاییه‌وه گه‌ر راپرسی له‌سه‌ر ماده‌ی (140)ی ده‌ستوور بكرێت، نه‌ك هه‌ر دانیشتووانه كورده‌كه‌ی، به‌ڵكو توركمان و عه‌ره‌بیش ده‌نگ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی دووزخورماتوو بۆ سه‌ر هه‌رێم ده‌ده‌ن".
عه‌لی هاشم موختار ئۆغڵۆ، جێگری سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی و نوێنه‌ری توركمانی قه‌زاكه له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، له باره‌ی بارودۆخی كاره‌باوی قه‌زای دووزخورماتووه‌وه، بۆ خه‌ندان وتی: "پێشتر كاره‌بای شاره‌كه‌مان له‌سه‌ر پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بوو، به‌ڵام دواتر په‌یوه‌ست كرا به كاره‌بای كه‌ركوكه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بڕێكی كه‌م كاره‌بامان بۆ ده‌هات، به‌ڵام ئێستا له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه (10) مێگاوات كاره‌بامان پێده‌درێت".
ئاشكراشی كرد كه، ئه‌و به‌شه كاره‌بایه‌ی هه‌رێم، له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه به دیاری ده‌درێت و به بێ به‌رامبه‌ره، وتیشی:"سه‌رجه‌م پێكهاته و نه‌ته‌وه‌كانی خورماتوو ئه‌و دیاری و هه‌ڵوێسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم به‌رز ده‌نرخێنن، بۆیه ئێمه وه‌كو دانیشتووانی قه‌زاكه ئومێد و خواستمان له‌وه زیاتره، چونكه ده‌زانین سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵوێستی نیشتمانی له‌و رووه‌وه هه‌یه".
جێگری به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه قه‌زاكه‌یان رووبه‌ڕووی چه‌ندین كێشه بووه‌ته‌وه، كه جگه له كه‌می پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری، گه‌وره‌ترین كێشه‌یان بریتییه له كێشه‌ی ئه‌منی، وتیشی: "داوا له سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كه‌ین كاربكات بۆ پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی شاره‌كه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین هاوشێوه‌ی كوردستان ئه‌منییه‌تی قه‌زای دووزخورماتوو بپارێزین و رووبه‌ڕووی تیرۆریستان ببینه‌وه".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه كه، چه‌ندین جار داوایان له حكومه‌تی ناوه‌ند كردووه هێزێكی هاوبه‌ش بۆ قه‌زای دووزخورماتوو پێكبهێنێت، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌ڵام نه‌دراونه‌ته‌وه، بۆیه وه‌كخۆی ئاماژه‌ی پێكرد، له ئێستادا ئومێد ده‌كه‌ن ئه‌و هێزه به‌پاڵپشتی هه‌رێمی كوردستان، له قه‌زاكه‌دا پێكبهێنرێت.

لای خۆیه‌وه، محه‌ممه‌د مه‌لا ئیسماعیل، به‌رپرسی ناوچه‌ی دووزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان كه هاوكات یه‌كێك بوو له ئه‌ندامانی وه‌فدی قه‌زاكه بۆ لای سه‌رۆكی هه‌رێم، بۆ خه‌ندان وتی: "پێشتر له ده‌رگای چه‌ندین لایه‌نمان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند مێگاواتێك كاره‌بامان بۆ زیاد بكرێت، به‌ڵام رۆژ له دوای رۆژ كاره‌باكه‌مان كه‌متر ده‌بووه‌وه، بۆیه دواجار له ده‌رگای سه‌رۆكی هه‌رێممان دا‌و ئه‌ویش به‌سنگ فراوانییه‌وه به‌ده‌م داخوازییه‌كانمانه‌وه هات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، هه‌رچه‌نده بڕیاره نزیكه‌ی (25) مێگاوات كاره‌با له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه له رێگه‌ی وێستگه‌ی تازه‌ی پارێزگای كه‌ركوك بگات به قه‌زاكه، به‌ڵام وه‌ك خۆی وتی: "له‌و بڕه كه‌متر به وێستگه‌ی قه‌زاكه ده‌گات و ئه‌وه‌ش وایده‌كرد له رووی كاره‌باوه گرفتمان بۆ دروست ببێت".
محه‌ممه‌د مه‌لا ئیسماعیل، وتیشی:"گرنگی ئه‌م دیارییه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌وه‌دایه كه كاره‌بایه‌كی به‌هێز‌و به‌رده‌وام به قه‌زاكه ده‌گات، پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌بایه‌ی له لایه‌ن ناوه‌نده‌وه پێمان ده‌گات".
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ئیداره‌و جه‌ماوه‌ی شاره‌كه دڵخۆشی خۆیان به هه‌ڵواسینی لافیته بۆ سوپاسكردنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ربڕیوه، له ناو بازاڕ و كۆڵانه‌كانی دووزخورماتوودا چه‌ندین لافیته‌ی هه‌ڵواسراو ده‌بینرێت كه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی نووسراون و تیایدا سوپاسی بارزانی كراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و دیارییه‌ی له جه‌ژندا به شاره‌كه‌ی به‌خشیوه.
به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی دووزخورماتوو، جه‌ختیشی كرده‌وه كه، له‌گه‌ڵ زیادكردنی كاره‌بای شاره‌كه له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڕه‌شه‌ی بڕینی به‌شێك له كاره‌بای شاره‌كه‌یان ده‌كرد، وتیشی:"به‌ڵام قایمقام و نوێنه‌رانی قه‌زاكه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یان دایه‌وه و ئێستا له شاره‌كه‌دا كێشه‌ی كاره‌با تا ئاستێكی زۆر باش چاره‌سه‌ركراوه".
خه‌ندان- سۆران كه‌ریم




