عیراقییه: پاش جه‌ژن، دیاریكردنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مالیكی گرنگترین به‌رنامه‌ی كاری په‌رله‌مان ده‌بێت

په‌رله‌مانتارێكی سه‌ر به لیستی عیراقییه ئاشكرایكرد: پێشنیاری دیاریكردنی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، كۆمار بۆ دوو خول كه تیایدا نوری مالیكی-ش له‌خۆ ده‌گرێت، یه‌كێك ده‌بێت له گرنگترین كاره‌كانی په‌رله‌مان له‌پاش كۆتایی هاتنی پشووه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان.
ئه‌حمه‌د مه‌ساری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر لیستی عیراقییه، بەخەندانی راگەیاندووە: "پرۆژه‌یاسای دیاریكردنی ماوه‌ی سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه بۆ دوو خول، له‌ئێستادا پێشكه‌شی لیژنه‌ی قانونی په‌رله‌مان كراوه‌و 160 په‌رله‌مانتاریش ئیمزایان له‌سه‌ری كردووه".
به‌ووته‌ی ئه‌حمه‌د مه‌ساری، لیسته‌كه‌ی عیراقییه پێیوایه؛ یه‌كێك له گرنگترین كاره‌كانی په‌رله‌مان بۆئه‌وه‌ی له‌پاش پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زان كاری له‌سه‌ر بكات، ئه‌وه‌یه له به‌رنامه‌ی كاری خۆیدا ئه‌و پرۆژه‌یاسایه بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانتاران بۆیه‌وه تاوتوێ بكرێت و په‌سه‌ند بكرێت.
مه‌ساری دڵنیابوو له‌وه‌ی ئاسته‌نگخستنه به‌رده‌م پرۆژه‌یاساكه هیچ سوودێكی نابێت، "چونكه زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران و لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كورسی ده‌سه‌ڵات له‌عیراقدا قۆرغ نه‌كرێت، هه‌روه‌ك چۆن له‌ئێستادا مالیكی ده‌سه‌ڵاته‌كانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقی بۆ خۆی پاوان كردووه".




