توركیا له وه‌رگرتنی په‌ناهه‌نده‌ی سووریا په‌شیمان ده‌بێته‌وه

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئیدی ناتوانن په‌نابه‌ری سووریا كه‌له‌ده‌ست رژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵهاتوون، وه‌رگرن.
ئه‌حه‌مه‌د داوود ئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یان كه وڵاته‌كه‌ی 70 هه‌زار هاوڵاتی په‌نابه‌ری سووریای وه‌رگرتووه و له توانایدا نییه هاولاتی زیاتر وه‌ربگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر رێژه‌ی په‌نابه‌رانی سووریا بگاته 100 هه‌زار كه‌س، ئه‌وا شوێنێك به‌دی ناكه‌م له‌خاكی توركیا تا جێیان بكه‌ینه‌وه".
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوابه‌دوای ئه‌و لێدوانانه‌ی ئۆغلۆ بیری له دروستكردنی كامپێك كردووه‌ته‌وه له‌ناو خاكی سووریا كه بتوانێ هاوڵاتی ئه‌و وڵاته تێدا به پارێزراوی بژین تاوه‌كو دۆخی وڵات هێور ده‌بێته‌وه.




