له مانگی ڕه‌مه‌زاندا 400 هاووڵاتی له عێراقدا به‌هۆی كرده تیرۆریستییه‌كانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه

به‌هۆی به‌رده‌وامی كرده تیرۆریستییه‌كانه‌وه، به ته‌نها له مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوودا 400 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست داوه.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" به كۆكردنه‌وه‌ی داتاكانی نێو هه‌واڵه ڕۆژانه‌كانی خۆی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ئه‌منیی عێراق و به پشتبه‌ستنیش به سه‌رچاوه پزیشكیی و ئه‌منییه‌كانی عێراق، بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه له مانگی ڕه‌مه‌زانی ڕابردوودا به‌هۆی كرده تیرۆریستییه جیاوازه‌كانه‌وه له شاره جیاوازه‌كانی عێراقدا 400 هاووڵاتی و پۆلیس و سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه له ساڵی 2004ـه‌وه حكوومه‌ته له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق چه‌ندین پلانی جۆراوجۆریان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پیاده‌كردووه، حكوومه‌ته‌كه‌ی (مالیكی)ـیش له 7 ساڵی ڕابردوودا ملیاره‌ها دۆلاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خه‌رج كردووه، به‌ڵام كرده تیرۆریستییه‌كان هه‌ر به‌رده‌وامن.




