ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار : له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا 109 هه‌زار گه‌شتیار هاتو‌ونه‌ته هه‌رێم

وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت له‌ماوه‌ی چوار رۆژی رابردوودا 109 هه‌زار گه‌شتیار له خوارو‌وی عێراق و ئێران و توركیا و وڵاتانی دیكه‌وه بۆ به‌سه‌ر بردنی پشوه‌كانی جه‌ژن هاتو‌ونه‌ته هه‌رێم و هیچ گرفتێكی مانه‌وه و نه‌بوونی خواردنیشیان بۆ دروست نه‌بووه.
نادر روستی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێم له لێدوانێكیدا تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند؛ ته‌نیا له رۆژانی شازده تا 19ـی ئه‌م مانگه 109 هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێم كردووه، وتیشی له‌و رێژه‌یه 90 هه‌زار گه‌شتیار له خوارو‌وی عێراق و حه‌فت هه‌زار له توركیا و حه‌فت هه‌زار له ئێران و شه‌ش هه‌زاریش له رێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانه‌وه هاتو‌ونه‌ته هه‌رێم.
روستی ئه‌وه‌شی وت: به‌هۆی ئاماده‌كارییه‌كان و دانانی پلانی گونجاو هیچ گرفتێكی نه‌بوونی شوێن و نه‌بوونی خواردن بۆ گه‌شتیاران دروست نه‌بووه، له رۆژانی جه‌ژنیش دووسه‌د و سیی و سێ هۆتێڵی گه‌شتیاری و 177 هۆتێلی میللی و 1400 رێستۆرانت و كافتریای میللی و گه‌شتیاری و 50 گوندی گه‌شتیاری كراونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ بیست و نۆ هه‌زار و 816 قه‌ره‌وێڵه‌ی گه‌شتیاری و نۆ هه‌زار و 514 قه‌ره‌وێڵه‌ی میللی بۆ گه‌شتیاران ئاماده‌كرابوون.
وته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی گه‌شتوگوزار وتیشی: بۆ هاوكاریكردنی گه‌شتیاران ژماره‌یه‌ك نامیلكه‌مان به‌سه‌ر گه‌شتیاران دابه‌شكرد و له رێگه‌ی سه‌نته‌ری زانیاریشه‌وه ته‌واوی هاوكاریی گه‌شتیاران كراوه، چه‌ندین لیژنه‌مان پێكهێناوه بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و میوانخانه و چێشتخانه‌كان بكه‌ن بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخ.




