دەنگی ئەمەریکا کەناڵێکی ئاسمانی کوردی دادەمەزرێنێت

سەرچاوەیەک لە رادیۆی دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند، رادیۆیەکەیان بەنیازە کەناڵێکی ئاسمانی دابمەزرێنێت و پەخشەکەی بە زمانی کوردی بێت.
پێشکەشکاری بەرنامەکانی بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمەریکا "VOA" مۆتلۆ جیفیر ئۆگلۆ رایگەیاند، دەنگی ئەمەریکا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی کەناڵێکی ئاسمانی کوردی کردووە و لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا پەخشی تیلی رادیۆیی دەستی پێکرد.
ئەوەیشی خستە روو، ئەم هەوڵە رووبەڕووی سەختی زۆر بۆتەوە، ئەویش بەهۆی قەیرانی ئابووری کە لە ساڵی 2010ـەوە جیهانی گرتۆتەوە.
رادیۆی دەنگی ئەمەریکا بە 45 زمانی جیهان پەخشی هەیە و یەکێک لەوانە زمانی کوردییە، بەهۆی قەیرانی ئابووریی جیهانەوە چەند بەشێکی داخست، بەڵام ئەم بڕیارە بەشی کوردی نەگرتەوە.
بەشی کوردی لەو رادیۆیە، لە شەوی 25 نیسانی 1992 دەستی پێکرد و تا ئێستاش بەردەوامە.




