مه‌ترانی كڵێسه‌ى كلدانى كاسۆلیكى 66ه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى (پ.د.ك) ی له سه‌رۆك بارزانی پیرۆز کرد

به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى به بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه له قه‌شه مار ره‌بان مه‌ترانی كڵێسه‌ى كلدانى كاسۆلیكى پێگه‌یشتووه.
ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بڕاى به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى كوردستان سڵاو‌و ڕێز..
به بۆنه‌ى جه‌ژنی له‌دایكبوونتان و شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی دیموكرتی كوردستانه‌وه جوانترین و بێ گه‌ردترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌م و هیواى ته‌مه‌ن درێژى و سه‌لامه‌تى و ته‌ندروستیتان بۆ ده‌خوازم و هیواى پێشكه‌وتن بۆ سه‌ركردایه‌تى و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌خوازم له ڕێگه‌ى خزمه‌ت كردن به كوردستانی خۆشه‌ویستمان.
رێبازى بارزانی نه‌مر له مێژووى تێكۆشانى ئێوه‌و تێكۆشانی پارتیدا به‌رجه‌سته‌یه‌و كوردستانی ئه‌مڕۆیش به‌رو بوومی ئه‌و تێكۆشانه‌یه‌و كوردستانی ئه‌مڕۆ نیشتمانى خۆشه‌ویستی و پێكه‌وه‌ژیان و دڵنه‌وایى و لێبورده‌ییه‌و بارزانی نه‌مریش كوردستانێكى له‌و جۆره‌ى ده‌ویست و ئه‌و خه‌ونه‌یش به دانایى و سه‌ركردایه‌تی كردنی زانایانه‌ى ئێوه هاته‌دى كه له ناوچه‌یه‌كى پڕ له ناكۆكی له ئاستی ناوخۆیى و هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى كوردستان ده‌كه‌ن.
به‌بۆنه‌ى جه‌ژنی ره‌مه‌زانى پیرۆزیشه‌وه گه‌رمترین و بێ گه‌ردترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و له رێگه‌ى ئێوه‌یشه‌وه پیرۆزبایى له رۆڵه‌كانى گه‌لى كوردستان و هه‌موو موسوڵمانانى جیهان ده‌كه‌ین. داوا له یه‌زدانیش ده‌كه‌ین ئه‌م جه‌ژن و بۆنانه پاش ساڵێك به شادى و خۆشى بگه‌ڕێنه‌وه‌و هه‌موو ئاواته ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان‌مان به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه به‌دى هاتبن.
له‌گه‌ڵ ڕێز‌و پێزانیندا.
قه‌شه مار ره‌بان مه‌ترانی كڵێسه‌ى كلدانى كاسۆلیكى.




