ئه‌یاد عه‌للاوی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی له سه‌رۆكی هه‌رێم پیرۆز كرد

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە بەڕێز دکتۆر ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی ئەلعێراقیە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کردووە.
ئەمە دەقەکەیەتی:
براى به‌ڕێز سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
سڵاو و ره‌حمه‌ت و به‌ره‌كه‌تى خواتان لێ بێت
پێم خۆشه له‌م رۆژه پیرۆزانه‌دا به بۆنه‌ى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه جوانترین پیرۆزبایى پێشكه‌شی به‌ڕێزتان بكه‌م و هیواى ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تى هه‌میشه‌ییتان بۆ ده‌خوازم.
رۆڵى به‌ڕێزیشتان له پته‌وتركردنى یه‌كڕیزى نیشتمانى و كاركردن له پێناوى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئیعتیبار بۆ یه‌كبوونی هاونیشتمانیه‌تى به‌رز ده‌نرخێنین كه له نێوان سیاسه‌تى پشك پشكایه‌تى و تاكڕه‌وى سیاسی‌دا بزركراوه بۆیه نیشتمان له‌و كه‌وتنه‌وه هه‌ڵناسێته‌وه به یه‌كخستنی كۆششى ڕۆڵه‌كانى نه‌بێت به هه‌موو تایه‌فه بڕوا‌و پێكهاته نژادییه‌كانه‌وه له هه‌ڵمه‌تى بنیاتنان و كاركردن بۆ ده‌ربازبوون له باره قورسه‌كانى ساڵانى رابودوو به لاپه‌ڕه ره‌شه‌كانیه‌وه له‌ئاكامى ده‌ستێوه‌ردانی هه‌رێمیانه‌و نێوده‌وڵه‌تیانه، كه له به‌رژه‌وه‌ندى چه‌ند لایه‌نێكى دیاریكراو بووه.
ده‌ستپێشخه‌ریه‌كه‌تان سه‌باره‌ت به ئازادكردنى به‌ندكراوه‌كان له هه‌رێمى كوردستان به‌چاوپۆشین له‌وه‌ى سه‌ر به چ پێكهاته‌یه‌كن ده‌روازه‌یه‌كه بۆ سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه‌ى هیوا له بیناتێكى سیاسیى واڵاى دیموكراسى ده‌ستوورى هه‌وڵى به‌دی هێنانی ده‌ده‌ن وه‌ك یه‌كێك له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى هه‌ولێر و هاوپه‌یمانیه‌تى هه‌ولێر ـ نه‌جه‌فی پیرۆز كه ڕێبازێكى ده‌زگه‌یى پێك ده‌هێنێت لێى لا ناده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى عیراقێك به‌دى بهێنین پاوانخوازى و به‌خراپ به‌كارهێنانى ده‌سته‌ڵاتى تێدا جێى نه‌بێته‌وه.
بێ گومان ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ده‌بێته هۆى شادبوونی چه‌ند كه‌رتێكى فره‌وانى گه‌لى عیراقی سه‌ربه‌رزمان و سنوورێك بۆ به‌دگومان و ترس و بێ بڕوایى نێوان ڕۆڵه‌كانى یه‌ك نیشتمان داده‌نێت، كه هه‌ندێك له رۆژگار توندتربوونی تاى تایه‌فه‌گه‌رى سیاسی‌دا تێده‌كۆشان به‌هێزترى بكه‌ن، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌یش هه‌نگاوێكه له رێگه‌ى ڕاسكردنه‌وه‌ى هاوكێشه‌كانى نیشتمان و یه‌كڕیزى و دڵنه‌وایى دانه‌وه و نواندنى ڕاده‌یه‌كى زۆرترى لێبورده‌یى له‌گه‌ڵ له‌بیرنه‌كردنى هه‌نگاوى توندوتۆڵی. خوا له پێناوى چاكه بۆ عیراق و عیراقیه‌كان ده‌ست به باڵتانه‌وه بگرێت.
براتان ئه‌یاد عه‌لاوى
16ى ئابی 2012




