له رووداوێكی هاتوچۆدا پارێزگاری دیاله گیانی له‌ده‌ست دا

له رووداوێكی هاتوچۆدا، له گوندێكی نزیك شارۆچكه‌ی كه‌لار، پارێزگاری دیاله و سێ كه‌سی تر گیانیان له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سیش برینداربوون.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، هیشام عه‌لی خه‌له‌ف ناسراو به "هیشام حه‌یالی"، پارێزگاری دیاله له‌سه‌ر پردی تازه‌دێ كه ده‌كه‌وێته دووری چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له شارۆچكه‌ی كه‌لار، به‌هۆی وه‌ڕگه‌رانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ستداو، هه‌ر له‌و رووداوه‌دا كوڕێكی پارێزگاری دیاله‌و، خوشكێكی هاوسه‌ره‌كه‌ی و كه‌سێكی تریش كه پێده‌چێت پاسه‌وانی بێت گیانیان له ده‌ستداوه‌و، له ئێستاشدا، ته‌رمه‌كانیان له پزیشكی دادوه‌ری كه‌لارن.
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگاری پێشوی دیاله عه‌بدولناسر مه‌هداویی، هیشام عه‌لی خه‌له‌ف، له مانگی ئازاری رابردوودا وه‌ك پارێزگاری دیاله ده‌ست به‌كاربوو، كه پێشتر سه‌رۆكی كوتله‌ی عێراقیه بوو له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دیاله‌و، یه‌كێك بوو له سه‌ركرده باڵاكانی حزبی ئیسلامی عێراق.




