مه‌سرور بارزانی: خوازیارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ به‌هێزتركردنی ئاشتی و دۆستایه‌تی حزب و لایه‌نه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، بەڕێز مەسرور بارزانی راویژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌ریمی كوردستان، پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان دەکات و دەخوازێت ئه‌م جه‌ژنه ببێته ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ به‌هێزتركردنی ئاشتی و دۆستایه‌تی حزب و لایه‌نه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
ئەمە دەقی پەیامەکەیە:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له ناخی دڵمه‌وه جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و پێشمه‌رگه نه‌به‌رده‌كان ده‌كه‌م، له یه‌زدانی مه‌زنیش داواكارم نزا و پارانه‌وه و رۆژوی رۆژوانان له مانگی ره‌مه‌زاندا له هه‌موولایه‌كمان قبوڵبكات، هه‌روه‌ها هاوڵاتیان و میوانانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژن له‌سایه‌ی ئارامی و ئاسایشی كوردستانه ئارامه‌كه‌ماندا به‌سه‌ر به‌رن.
خوازیارم ئه‌م جه‌ژنه‌ش ببێته ده‌رفه‌تێكی دیكه بۆ به‌هێزتركردنی ئاشتی و دۆستایه‌تی حزب و لایه‌نه‌كان و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان، تاكوو ده‌ست له‌ناو ده‌ست به دڵ و ده‌رونێكی پاكه‌وه بۆ خزمه‌تی زیاتری گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان تێ‌بكۆشین.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز و به‌هیوای سه‌رفرازیتان.
مه‌سرور بارزانی
١٨/٨/٢٠١٢




