٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پیرۆزبایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی کوردستان و موسڵمانانی عێراق و جیهان کردووە.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

 

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كورستانه‌وه‌، پیرۆزبایی گه‌رم له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ته‌واوی موسڵمانانی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی و ئاشتی و ئارامی زیاتر و بۆنه‌یه‌ك بێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.

به‌م بۆنه‌ پیرۆزه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم جارێكیتر دوپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له‌پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.

جارێكی تر جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان
18/8/2012

هەواڵی پەیوەندیدار