به گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره له سه‌رده‌می مالیكی 512 ملیار دۆلار دیار نه‌ماوه

په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی ئاشكرا كردووه، به‌وه‌ی له سه‌رده‌می 6 ساڵی سه‌رۆكوه‌زیرانیی نووری مالیكیـدا 512 ملیار دۆلار دیار نه‌ماوه.
پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە هاوپەیمانیی نیتشمانى و سه‌رۆكی پێشووی لێژنه‌ی نه‌زاهه سه‌باح ئه‌لساعیدی له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكرای كرد لەوەتەى نووری مالیكی سەرۆكوەزیرانى عێراقه له ساڵی 2006ـه‌وه، پاره‌یه‌كی زۆر كه پێویست بوو بخرێته نێو داهاتی گشتییه‌وه دیار نه‌ماوه.
ساعیدی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه نووسینگه تایبه‌ته‌كه‌ی مالیكی ڕۆڵی گه‌وره‌ی له‌م گه‌نده‌ڵییه‌دا هه‌یه و ئه‌وان ئه‌و داهاته‌ی زۆره‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی به‌كارهێناوه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كردووه كه تێكڕای ئه‌و داهاته 512 ملیار دۆلاره و ده‌بوو بخرێنه نێو بوودجه‌ی گشتی وڵاته‌وه
سەباح ساعدى لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنى كەناڵی "ئەلبەغدادییە" گوتى، لە ساڵی 2006ەوە كە مالیكی دەسەڵاتى گرتە ئەستۆ تا ئێستە 512 ملیار دۆلار هاتووەتە ناو بودجەى وڵات.
ساعدى گوتى، بەهۆى ئەو هەموو گەندەڵییە گەورەیە و دیزییەى رۆژانە لە فەرمانگەكانى حكوومەت دەكرێ كەس چارەنووسی پارەكە نازانێ.
پتر گوتى، وڵات ئێستە شێواوە، نە سیستمى پەرلەمانی تێدا پێڕەو دەكرێ و نە سیستمی كۆمارى، بەڵام یەك شت هەیە ئەویش دیكتاتۆرێكی بچووكە كە خەریكە گەورە دەبێ ناوى نووری مالیكییە.




