"سه‌رۆك بارزانی" له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سوپاسی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی بەڕێز "سه‌رۆك مام جه‌لال" ی كرد

ئه‌مرۆ شه‌ممه 18/8/2012 سه‌رۆك بارزانی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مام جه‌لال ، سوپاسی پیرۆزبایینامه‌كه‌ی به‌رێزیانی كرد به بۆنه‌ی ساڵڕۆژی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌روه‌ها هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی لێ پیرۆز كرد و هیوای خواست كه ئه‌م جه‌ژنه مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامی و ده‌ستكه‌وتی زیاتر بێت بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان .
هه‌ر له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ، سه‌رۆك بارزانی هیوای له‌ش ساغی و ته‌مه‌ن درێژی بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال خواست.




