پیرۆزبایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه، به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كورستانه‌وه، پیرۆزبایی گه‌رم له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و ته‌واوی موسڵمانانی عیراق و جیهان ده‌كه‌ین و هیوادارین جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و ئاشتی و ئارامی زیاتر و بۆنه‌یه‌ك بێت بۆ كاری پێكه‌وه‌یی له‌پێناو خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتیان و وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سكه‌وتی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
به‌م بۆنه پیرۆزه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم جارێكی‌تر دوپاتی ده‌كاته‌وه كهبهردهوام ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له‌پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك و كاركردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌مان.
جارێكی تر جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز له‌هه‌موو لایه‌ك پیرۆز بێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
هه‌رێمی كوردستان
18/8/2012




