وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رێنمایی تایبه‌ت بۆ رۆژانی جه‌ژن ده‌رده‌كات

به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان گه‌رمترین پیرۆزبای ئاراسته‌ی هاوڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ین و هیوادارین جه‌ژن مایه‌ی خێر‌و خۆشی زیاتری هه‌موو لایه‌ك بێت بۆبه‌دیهێنانی ئاواته‌كانی گه‌لی كورد.
به‌مه‌به‌ستی پاراستنی ته‌ندروستی هاوڵاتیان وبه‌سه‌ربردنی رۆژه‌كانی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز به‌خۆشی و ته‌ندروستیه‌كی باش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌م رێنمایانه بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه.
هاوڵاتی خۆشه‌ویست:.
1- بایه‌خ دان به‌پاك وخاوینی كه‌سی به‌تایبه‌ت ده‌ست شوشتن به‌ئاو و سابوون، چونكه به‌هۆی تێكه‌ڵاوبونی زۆری هاوڵاتیان و به‌شداری كردن له‌وبۆنه‌یه و سه‌رقاڵبون به‌هه‌ندێك كه‌س ئه‌و لایه‌نه پشتگوێ ده‌خرێت ئه‌وه‌ش كارێكی ناته‌ندروسته و ده‌بێته‌هۆی ته‌شبوون به‌نه‌خۆشی یه درمه‌كان وه‌ك سكچوون و رشانه‌وه.
2- بایه‌خ دان به‌خۆراكی هاوسه‌نگ وته‌ندروست و دوركه‌وتنه‌وه له‌خواردنی خۆراكی چه‌ور و زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نیه‌كان و خواردنه‌وه‌ی گازی یه‌كان،چونكه هۆكاری توشبوون به‌ناره‌حه‌تی و گه‌ده وقۆڵۆن و هه‌ندی نه‌خۆشی تر.
3- چاودێری كردنی منداڵه‌كانتان له‌و رۆژانی جه‌ژن زۆرگرنگه له‌لایه‌نی خۆراك ،چونكه ئه‌وانه‌ی زۆر حه‌زیان به‌شیرنی و خواردنه‌وه‌ی گازیه‌كان هه‌یه توشی نه‌خۆشی و زیان ده‌بن.به‌تایبه‌ت منداڵان هه‌روه‌ها جۆری ئه‌و یاریانه‌ی كه‌له‌و رۆژه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن پێویستی به چاودێری كردنه‌وه ده‌بێت، نابێت رێگایان بده‌ین ئه‌و یاریانه بكه‌ن كه‌زیان به‌خشن.
4- بۆئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه، زۆرگرنگه له‌و رۆژانه‌یدا چاره‌سه‌ری یه‌كانیان پشتگوێ نه‌خه‌ن وله‌كاتی سه‌فه‌ریش دا له‌گه‌ڵ خۆیان دا ده‌رمانه‌كانیان هه‌ڵبگرن وبه‌رده‌وامبن له‌سه‌ر ئه‌و پارێزی یه خۆراكی یه كه‌بۆیان داندراوه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕ.
به‌هیوای جه‌ژنێكی خۆش وته‌ندروست بۆهه‌موولایه‌ك
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی




