رێكخراوێكی عێراقی: مالیكی 200 ملیار دۆلار پێشكه‌ش به ئێران ده‌كات

رێكخراوێكی عێراقی ئاشكرای ده‌كات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی نوری مالكی 200 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی وه‌ك هاوكاری پێشكه‌ش به ئێران كردووه له پای ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ی به‌ریكه‌وتووه به‌هۆی سزا ئابووریانه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
تۆڕی هه‌واڵی وه‌لید بڵاویكردۆته‌وه، رێكخراوی" عیون الشعب العراقی " ئاشكرایكردووه، ئه‌و گوژمه پاره‌یه‌ی مالكی پێشكه‌شی ئێرانی كردووه، ته‌نیا هاوكاریی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه ئابوورییه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو بۆ پاڵپشتییه‌كیش بووه بۆ شیعه‌كانی هه‌ر یه‌ك له سوریا، به‌حره‌ین، لوبنان و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌یه، نوری مالكی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران رێككه‌وتنی هه‌یه و ساڵانه چه‌ندین ملیار دۆلار پێشكه‌ش به ئێران ده‌كات له پێناو چاره‌سه‌ركردنی حجزی دارایی ئه‌و وڵاته.
رێكخراوی عیون الشعب العراقی به‌راورد كاری له نێوان ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه پێشكه‌ش به ئێران ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بودجه كه‌مه‌ی ساڵانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه ته‌رخان ده‌كرێت و ئاماژه ده‌كات به كێشه‌ی كه‌می كاره‌با كه تاوه‌كوو ئێستا نه‌توانراوه چاره‌سه‌ر بكرێت.




