٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژ شاوێس: رێككەوتننامەی هەولێر باشترین بژاردەیە بۆ چارەسەركردنی تەنگژەكان

سەرچاوە: KDP.info

جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت: باشترین بژاردە بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسیی ئێستای عێراق جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی هەولێری نێوان لایەنە سیاسییەكانە، چونكە ئەمڕۆ عێراق پێویستی بەحكوومەتێكی شەراكەتیی راستەقینەیە.

رۆژ نووری شاوێس جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق بە ئاكانیوزی راگەیاندووە: چەندان جار ئەوەمان رەت كردووەتەوە كە ئەو كێشەیەی ئەمڕۆ لە عێراق سەری هەڵداوە كێشەی نێوان خودی بارزانی و مالیكی بێ، بگرە كێشەكە لەسەر دوو بۆچوونی جیاوازە.

گوتیشی، بۆچوونی سەركردایەتیی سیاسیی هەرێمی كوردستان بریتیە لەوەی داوا چەسپاندنی بنەواكانی فیدراڵیەت و پێرەوكردنی سیاسیی لامەركزییەت و زیادكردنى دەسەڵاتەكانى هەرێمە.

ئاماژەی بەوەشدا عێراقییەكان پێشتر رێككەوتونە وەك ئەوەی لە دەستووری هەمیشەیی وڵاتدا هاتووە كە فیدراڵییەت جێبەجێ بكەن.

روونیشی كردەوە، باشترین بژاردەش بۆ چارەسەركردنی تەنگژەی سیاسیی ئێستای عێراق جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراقە كە لە هەولێر ئیمزا كراوە، ئەو رێككەوتنە چارەسەری زۆرێك لە كێشە هەنووكەیییەكان دەكا.ت

گوتیشى، ئەمڕۆ عێراق پێویستی بەحكوومەتێكی شەراكەتی راستەقینە هەیە، رێككەوتننامەی هەولێر ئەو شەراكەتە دروست دەكات.
 

هەواڵی پەیوەندیدار