ساعدی: هه‌ڕه‌شه‌ی مالكی به ته‌جمید كردنی ده‌ستور كۆده‌تایه به‌سه‌ر دیموكراسیه‌ته‌وه
ساعدی: هه‌ڕه‌شه‌ی مالكی به ته‌جمید كردنی ده‌ستور كۆده‌تایه به‌سه‌ر دیموكراسیه‌ته‌وه
سه‌باح ساعدی په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ رایگه‌یاند كه لێدوانه‌كه‌ی مالكی سه‌باره‌ت به ته‌جمید كردنی ده‌ستور كۆده‌تایه به‌سه‌ر ده‌ستور و ئاماده‌كارییشه بۆ حوكمرانی سه‌ربازیی، داواشی له كوتله سیاسیه‌كان و مه‌رجه‌عه ئاینیه‌كان كرد ته‌ده‌خول بكه‌ن و داواشی كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له سازبكرێت بۆ ئه‌و لێدوانه‌ی مالكی.
ساعدی له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له په‌رله‌مانی عێراق گوتی، لێدوانه‌كه‌ی مالكی سه‌باره‌ت به ته‌جمید كردنی ده‌ستور له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه هیچ چاره‌سه‌رێك، كۆده‌تایه به‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت و گوتیشی كه ده‌ستور شه‌رعیه‌تی به سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیر و سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوه‌و گه‌ره‌نتیه‌كه بۆ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش.
ساعدی گوتی، ته‌جمید كردنی ده‌ستور واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و رووخانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌هه‌ده‌ردانی خوێنی شه‌هیدان، و ئاماده‌سازییه بۆ حوكمی له‌شكرتاریه‌ت چونكه سوپا ته‌نیا ئامانجیان ته‌جمید كردنی ده‌ستور و مالكی كه ئه‌و داوایه‌ی كردووه ئاگاداری ده‌ره‌نجامه‌كانی نیه




