لیستی ئێراقیه: موتله‌گ و به‌ره‌ی دیالۆگ له لیسته‌كه‌مان دانابڕێن
وته‌بێژی لیستی ئێراقیه, ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه باس له جیابوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی ئێراقی ده‌كه‌ن كه ساڵح موتڵه‌گ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات, جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌و هه‌واڵانه له راستییه‌وه دوورن.
حه‌یده‌ر مه‌لا بۆ رۆژنامه‌نوسان راشیگه‌یاند: ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له جیابوونه‌وه‌ی مه‌تڵه‌گ له لیستی ئێراقیه ده‌كات, هیچ بنه‌مایه‌كی نییه, به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی به‌شێكی دانه‌بڕاوی لیستی ئێراقیه‌یه به‌ڵكو له دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و لیسته‌یه, هیچ حاڵه‌تێكی جیابوونه‌وه له ئارادا نییه.
مه‌لا ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری مالكی تۆمه‌تباركرد, بۆ بره‌ودان به هه‌واڵی له‌مجۆره, ئامانجه‌كه‌ی ئه‌وه یه حاڵه‌تی سیاسی بشێوێنێت, دوای ئه‌وه‌ی مالكی هه‌ستی به‌وه كرد هه‌وڵێكی راسته‌قینه بۆ متمانه كێشانه‌وه لێی له ئارادایه, بۆیه بره‌و به‌و پروپاگه‌ندانه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كریزی لیستی ئێراقیه تێكبدات و هه‌ندێك له سه‌ركرده‌كانی له ئێراقیه بكشێنه‌وه, به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ولێر هه‌بێت




