سه‌رۆك بارزانى پێشوازى له شاندێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان ده‌كات

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 16/8/2012 سه‌رۆك بارزانى له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له شاندێكى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كرد كه پێكهاتبوو له به‌رێزان كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتى و مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێرى مه‌كته‌بى سیاسى و هێرۆ خان و عیماد ئه‌حمه‌د و ئه‌رسه‌لان بایز و سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى .
له دانیشتنێكدا شاندى باڵاى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان به ناوى جه‌نابى مام جه‌لاله‌وه ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و رۆژى له دایك بوونى سه‌رۆك بارزانى _ یان پیرۆز كرد و هیواى پێشكه‌وتن و گه‌شه‌كردنى زیاتریان بۆ پارتى و خه‌باته مێژووییه‌كه‌ى خواست و ته‌ئكیدشیان له هه‌ماهه‌نگى و هاریكاریى و ته‌بایى نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان كرده‌وه به تایبه‌تى له په‌ره‌پێدانى هاوپه‌یمانییه ستراتیژییه‌كه‌ى نێوان یه‌كێتى و پارتى به مه‌به‌ستى پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و تۆكمه‌تركردنى ناو ماڵى كورد هێنانه‌دى ئه‌و ئامانجه به‌رزانه‌ى كه هێشتان نه‌هاتونه‌ته دى.
سه‌رۆك بارزانى سوپاسى هه‌ستى جه‌نابى مام جه‌لال و سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتمانیى كوردستان كرد‌و دووپاتی له‌وه‌كرده‌وه كه پاراستنى هاوپه‌یمانى ستراتیژى له نێوان پارتى و یه‌كێتى له سه‌رووى هه‌موو شتێكه‌وه‌یه و هه‌ر به‌و هاوپه‌یمانیه و به‌هێزكردن و رێكخستنى ناوماڵى كورد و به هه‌ماهه‌نگى و ته‌بایى نێوان سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه سیاسیه‌كانى كوردستان ده‌توانین رووبه‌ڕووى ته‌حه‌دیاته‌كان ببینه‌وه.




