به‌یاننامه‌ی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به بڕیارى داخستنى نوێنه‌رایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدا

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق یه‌كلایه‌نه و بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌نوسراوی ژماره 1373 له8/8/2012 نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی له به‌غدا به‌بیانوی نه‌بوونی بنه‌مای قانوونی داخست.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌رده‌بڕێت و دوپاتیشی ده‌كاته‌وه كه ئه‌م هه‌نگاوه سه‌ره‌رٍای ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی قانوونی نییه، كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵ ده‌بێت كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور رێكخراوه، جگه له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ر هه‌رێمێك له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی فیدرالیدا پێویستی به‌دامه‌زراوه‌یه‌كی قانوونی هه‌یه بۆ هه‌ماهه‌نگی و رایكردنی كاروباره‌كان له‌نێوان هه‌ردولادا.
له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌و راستیه بیر هه‌موو لایه‌ك ده‌خه‌ینه‌وه كه‌زیاتر له‌شه‌ش ساڵه نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم به‌نوسراوی نوسینگه‌ی به‌رێز نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ژماره 1063 له24/7/2006 دامه‌زراوه‌و به‌پێی هه‌مان فه‌رمان كاره‌كانی خۆی له‌به‌غدا به‌رێوه بردووه و چه‌ندین نووسراو و بڕیاری ئیدارییش له‌نێوان نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ ئالوگۆڕ كراون كه ئه‌مانه هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بوونی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه له‌به‌غدا قانوونیه، ئه‌مه‌ش هیچ پاساوێك بۆ بڕیاری داخستنی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم ناهێڵێته‌وه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌وه.
سه‌ره‌ڕٍای ئه‌مانه‌ش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت كه‌مه‌به‌ست له‌دروستكردنی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تیه باشتركردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی فیدرال بووه، به‌تایبه‌تی له‌بواری دادگاكان و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌و خاڵه‌سنوریه‌كان و به‌شداری نوێنه‌رانی هه‌رێم له لیژنه‌كانی به‌غدا و گونجاندنی سیاسه‌تی گشتی له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا.
جگه له‌مه‌ش ده‌ستووری عیراق كه‌بنه‌مای رێكخستنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمه‌كان و حكومه‌تی فیدراله، هیچ رێگریه‌كی بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له به‌غدا تێدانییه، به‌ڵكو ده‌ستووری عیراق له‌مادده‌ی 117دا به‌ئاشكرا دانی به گشت دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا ناوه، ته‌نانه‌ت به‌پێی ماده‌ی 121، رێگه‌شی به‌هه‌رێمه‌كان داوه له‌ناو باڵیۆزخانه‌كانی عیراق له‌ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت بۆیه جێى سه‌رسوڕمانه ڕێگه نه‌درێت له پایته‌خت دا نوێنه‌رایه‌تى هه‌رێم هه‌بێت.
له‌كۆتایدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داواده‌كات نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌م بڕیاره‌ی خۆیدا بچێته‌وه له‌سۆنگه‌ی په‌رۆشی بۆ په‌یوه‌ندیه‌كی راست و دروست كه خزمه‌تی به‌رژوه‌ندی هه‌ردولا بكات بڕیاری دروست بدات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
هه‌ولێر
16/8/2012




