16ى ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى (پ.د.ك) له هه‌رێمى كوردستان به‌رز راگیرا

ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بوونى عه‌لى حوسێن به‌رپرسى لقى دوو له هه‌ولێر ڕێوره‌سمێك بۆ پێشوازیكردن له حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و كه‌سایه‌تیه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و جێگرى سه‌رۆكى په‌ڕله‌مان و ئه‌ندامانى په‌رله‌مان لاوان و قوتابیان و سه‌ندیكاو سه‌نته‌ر و جه‌ماوه‌رى هه‌ولێر ڕێكخست.
له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى سه‌رجه‌م ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنانه شاندى حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان پیرۆزبایى خۆیان ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى و لقى دووى پارتى كرد.
هیوایان خواست ئه‌م یاده هانده‌رێك بێت بۆ خه‌بات و تێكۆشانى زیاتر له پێناو پێشكه‌وتن و پاراستنى ئه‌زموونى هه‌رێم و پته‌وكردنى گیانى برایه‌تى و پێكه‌وه كاركردن و په‌یوه‌ندى نێوان گشت پارت و لایه‌نه سیاسه‌یكانى هه‌رێمى كوردستان.
هاوكان له لایه‌ن سه‌رۆك و ئه‌ندامانى پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان ڕۆڵى كاریگه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیان له نێو بزوتنه‌وه‌ى ڕزگاریخوازى گه‌لى كوردستان و هێنانه كایه‌وه دیموكراسى پێشكه‌وتنه‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستان و پاراستنى یه‌كڕیزى ناوماڵى گه‌لى كورد به به‌رزى هه‌ڵسه‌نگاند.
هه‌ر له‌و دیدارانه‌دا به‌رپرسى لق ئاماژه‌ى به قۆناغى زه‌روره‌تى مێژووى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد ئه‌مه‌ش له پێناو خه‌بات و تێكۆشان بۆ سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كوردستان.
ب هه‌لكه‌فتنا شازده‌ى ته‌باخێ شێست و شه‌شه‌مین بیرئانینا دامه‌زراندنا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ، رێوره‌سمه‌كه پێشوازی كرن و پیرۆزباهیێ ل باره‌گه‌ها جڤاتا سه‌ركردایه‌تیا هه‌ولێر یا پارتی ده‌موكراتا كوردستانێ برێڤه چۆ و، تێده هژماره‌كه وه‌زیر و پارله‌مێنتار و نونه‌رێن پارت و ئالیێن سیاسی یێن كوردستانێ و مامۆستایێن ئۆلێ قوتابی و لاو و ئافره‌تان و ته‌خ و چینێن جدا به‌شداربوون.
هه‌ر به‌م بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى سۆكۆل كۆندى به‌رپرسى نوسینگه‌ى هه‌رێمایه‌تى له هه‌ولێر یونامى به مه‌به‌ستى پیرۆزبایكردنى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سه‌ردانى باره‌گاى لیژنه‌ى ناوچه‌ى عه‌نكاوه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد و له لایه‌ن به‌رپرسى ناوچه و كادیرانى پارتى له عه‌نكاوه پێشوازى كرا.
له دیدارێكدا به‌رپرسى ناوچه مێژوو و ڕۆڵى سه‌رۆك بارزانى له به‌رگریكردن له گشت پێكهاته‌كانى كوردستان به‌رز هه‌ڵسه‌نگاند و به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه چین و توێژه جیاجیاكان سه‌ردانى لیژنه‌ى ناوچه‌ى عه‌نكاوه‌یان كرد.
هاوكات هه‌ر به بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له ده‌ڤه‌رى زوممار كه‌سایه‌تى سه‌رۆك و هۆز و خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه به مه‌به‌ستى پیرۆزبایكردن به بۆنه‌ى ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتى سه‌ردانى ناوچه‌ى زوممارى پارتیان كرد و هیوایان خواست كه ناوچه دابڕێنراوه‌كان له نێوانیشیاندا ده‌ڤه‌رى زوممار بۆ باوه‌شى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ڕێندرێته‌وه.
له لایه‌كى دیكه‌وه له شێخان سمینارێك بۆ ئازاد خرابى كارگێرى لقى بیست پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرا و له سیمیناره‌كه‌دا ڕۆشنایى خرایه سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانى پارتى و هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وته‌كانى ئه‌مڕۆى هه‌رێمى كوردستانیشى بۆ خه‌باتى پارتى گه‌رانده‌وه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه له كۆمه‌لگه‌ى كه‌له‌كچى سیمینارێكى جه‌ماوه‌رى بۆ به‌رپرسى لقى بیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرا و تیادا تیشك خرایه مێژووى دامه‌زراندنى پارتى و هه‌ڵوێسته‌كانى پارتى له به‌رامبه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان. له لایه‌كى دیكه‌وه هه‌ر به‌بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب به‌رێوبه‌رایه‌تى ئه‌وقافى شێخان بۆ نزیكردنه‌وه‌ى پێكهاته‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه له یه‌كترى، ئێواره خوانێكى رێكخست و ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی دیمو‌كراتى كوردستان پیرۆزكرا.
هه‌روه‌ها لقى بیستى شێخانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب یادى دامه‌زراندنى پارتى و به ئامانجى توندوتۆڵكردنى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵاتیه‌كانى نێوان پێكهاته جیاوازه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه ئێواره‌خوانێكى سازكرد و ئاماده‌بووانیش ساڵرۆژى دامه‌زراندنى پارتیان به رۆژێكى مێژووى بۆ گه‌لى كورد له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ناوه‌ندى چالاكى و پێگه‌یاندنى خه‌تارى به هاوكارى لیژنه‌ى ناوچه‌ى خه‌تارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیمینارێكى له باره‌ى خه‌بات و ده‌ستكه‌وته‌كانى پارتى سازكرد و ژماره‌یه‌ك جل و به‌رگى وه‌رزشیش به‌سه‌ر تیمه میللیه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه دابه‌شكران. له شارۆچكه‌ى خه‌باتیش سیمینارێك بۆ ده‌لیل ره‌مه‌زان كارگێرى لقى بیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سازكرا و له سیمناره‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ڵوێسته نه‌گۆره‌كانى سه‌رۆك بارزانى و پارتى له به‌رامبه‌ر دۆزى ره‌واى گه‌لى كوردستان.
له شه‌نگالیش هه‌ر به بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، سه‌ربه‌ست باپیرى به‌رپرسى لقى حه‌ڤده له شنگاڵ له رێوره‌سمێكدا خه‌ڵاتى به‌سه‌ر دووسه‌د و چل خانه‌واده‌ى شه‌هید دابه‌شكرد، كه له رۆژى چوارده‌ى ئابى ساڵى دووهه‌زار و حه‌وت له چه‌ند هێرشێكى تیرۆرستیدا بۆ سه‌ر گرعزێر و سیپا و شێخ خدرێ، ئه‌ندامانى ئه‌و خێزانانه شه‌هید كران. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و خه‌ڵاتكردنه‌شدا، خانه‌واده‌ى ئه‌هیده‌كان به‌ڵێن و وه‌فاداری خۆیان بۆ رێبازى پارتى و بارزانى دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر بۆ به‌رز راگرتنى شه‌ست وشه‌ش ساڵه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، دوێنێ شه‌و له شاره‌دێى شه‌مامك لیژنه‌ى ناوچه‌ى شه‌مامكى ی سه‌ر به لقى بیست و سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بونى كارگێرانى لقى بیست و سێ و كادیران و رێكخستنه‌كانى ناوچه‌كه ، به بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له باره‌گاى لیژنه‌ى ناوچه ئاهه‌نگێكى فراوانى جه‌ماوه‌رى بۆ كادیران و رێكخستنه‌كانى سنورى شه‌مامك رێكخست ، له‌و ئاهه‌نگه‌دا وتارى لقى سێى بیست و سێ خوێندرایه‌وه كه تیایدا تیشك خرایه سه‌ر خه‌بات و تێكۆشانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و هێنانه دى ده‌ستكه‌وته‌كان .
له به‌شێكى تر‌ى وتاره‌كه‌دا رۆشنایى خرایه سه‌ر رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كه ئه‌مرۆ رۆڵى سه‌رۆك بارزانى كه پشتیوانیه‌كى ته‌واوى دۆزى كورد ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى كورد ببێته خاوه‌نى ده‌وڵه‌ت . دواتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى شارى هه‌ولێر ده‌ستكرا به گۆرانى و هه‌ڵپه‌ركێ و گوتنه‌وه‌ى سروودى رێبازى بارزانى ، له به‌شیچكى تر‌ى ئاهه‌نگه‌كه خه‌ڵات به‌سه‌ر به‌شداربوانى خوله‌كانى شه‌وانى ره‌مه‌زان دابه‌شكرا ، ئه‌م ئاهه‌نگه تا دره‌گانى شه‌و له‌لایه‌ن كادیران و رێكخستنه‌كانى پارتیمان به جۆش و خرۆشتركران.
له ساڵرۆژى یادى شێست شه‌ش ساڵه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له گشت شار‌و شارۆچكه‌كانى كوردستان به چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر ئه‌و یاده به‌رز و پیرۆز راگیرا، له میانى یادكردنه‌وه‌ى یادى دامه‌زراندنى شێست و شه‌ش ساڵه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، رۆڵى پارتى له رابردوو و ئێستا و داهاتوو له تێكۆشان و خه‌بات له پێناو به‌دى هێنانى مافه ڕه‌واكانى گه‌لى كوردستان به‌رز نرخێندرا و هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵان و هاووڵاتیانیش پابه‌ندبوونى خۆیان بۆ گرتنه به‌ر رێبازى بارزانى نه‌مر دووپات كرده‌وه له‌وه‌ى ئه‌وان له رێبازى بارزانى نه‌مر به‌رده‌وام ده‌بن.
ل سۆران و ره‌واندزێ ژى هه‌ر ب هه‌لكه‌فتنا شازده‌ى ته‌باخێ، شێست و شه‌شه‌مین ساڵیا دامه‌زراندنا پارتی یا ده‌موكراتا كوردستانێ، ئه‌و یاد ب هن چالاكیێن جدا بلند و پیرۆز هاته را‌گرتن.
به بۆنه‌ى 66 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دێموكراتى كوردستان له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى چه‌ندین چالاكى جۆراوجۆر بۆ به‌رز و پیرۆز راگرتنى ئه‌و یاده به‌رێوه‌چوون.
ل باژێرێ دهۆكێ ژى ب هه‌لكه‌فتنا شازده‌ى ته‌باخێ ساڵرۆژا دامه‌زراندنا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ، هن چالاكیێن جدا و پێشوازیكرنا خه‌لكى ژبال لقا یه‌ك یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ڤه برێڤه چۆن و، زارۆیێن د ڤێ رۆژێ ده ژ ده‌ى بوویی هاتنه خه‌لاتكرن.
ل زاخۆ ژى ژبۆ بلند راگرتنا شازده‌ى ته‌باخێ هه‌لكه‌فتنا دامه‌زراندنا پارتى یا ده‌موكراتا كوردستانێ، وه‌ڵاتیێن وى باژێری به‌ر ب لقا هه‌شت یا پارتی یا ده‌موكراتا كوردستانێ ڤه چۆن و، به‌شدارى د ڤێ هه‌لكه‌فتنێ ده كرن, هه‌روه‌ها هژماره‌كه چالاكیێن جدا هاتنه ئه‌نجامدان.
هه‌ر ب هه‌لكه‌تنا شازدێ ته‌باغێ رۆژا دامه‌زراندنا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ؛ ل سینۆرێ لقا هه‌ژده یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ و هه‌موو لێژنه یێن ناوچه یێن پارتیێ ل ده‌ڤه‌را ئامێدیێ؛ هه‌ژماره‌كه كالا و چالاكى یێن جدا هاتنه پێكانین و ئه‌ڤ هه‌لكه‌تن ژباڵ وه‌لاتى یێن ئامێدیێ ڤه وه‌كه جه‌ژنه‌كه نه‌ته‌وه‌یی یا مه‌زن هاته پیرۆزكرن.
به بۆنه‌ى شێست و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه‌وه، به‌رپرسى ده‌زگاى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى لقى بیست و یه‌ك له سلێمانى به هاوكارى لیژنه‌ى شار باژێر، هه‌ستان به دابه‌شكردنى خه‌ڵات به‌سه‌ر منداڵانى گوندى گورگه یه‌ر.
له شارى خانه‌قین وه‌كو سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كانى دیكه‌ى كوردستان به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب یادى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ژماره‌یه‌ك چالاكى سازكران.
به بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و له دایك بوونى سه‌رۆك بارزانى، لقى نۆزده‌ى چه‌مچه‌ماڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌و بۆنه‌وه‌یه چه‌ندین چالاكى جۆروجۆریان له ناو شاروچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌رى ساز كرد.
وه‌كه هه‌موو باژێر و باژێركێن دن یێن كوردستانێ، ل باژێرێ كه‌ركوكێ ژى بیرئانینا شازده‌ى ته‌باخێ ساڵرۆژا دامه‌زراندنا پارتی یا ده‌موكراتا كوردستانێ د ناڤا ئاپۆرایا وه‌ڵاتیێن وى باژێرى ده بلند هاته را‌گرتن و، ته‌ڤایا وان ته‌قینێن ئیرۆ ژى نه‌كاربوون ببنه ئاسته‌نگ ل هه‌مبه‌ر وه‌ڵاتیان و، خه‌لكێ كه‌ركوكێ دلسۆزیا خوه ژبۆ پارتى به‌رچاڤكر.




