سهرۆك بارزانی بروسكهیهكی سهرهخۆشی ئاراستهی بەرێز حەسەن تۆران كرد

بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکی بەرێز حەسەن تۆران سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، سەرۆک بارزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزیان کرد.
ئەمە دەقی بروسکەکەیە:
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان
برای بەرێز حەسەن تۆران
سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك
سڵاوی خواتان لێ بێت
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبێت دایكی بەرێزتانم پێگەیشت .
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆتان و خانەوادە بەرێزەكەتان دەكەم و هاوبەشی خەمتانم .
خوای گەورە كۆچكردوو بەر رەحمەت و دڵۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی فراوانی شاد بكات و ئارامیش بە هەموو لایەكتان ببەخشێ و لە هەر كۆست و بەڵایەكیش بە دوورتان بگرێت.
اناللة وانا الیة راجعون
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
16/8/2012




