رەوتی سه‌در: وه‌ره‌قه‌ی چاكسازی ته‌نیا دروشم و ته‌وقه‌و نان خواردنه

كوتله‌ی ئه‌حراری سه‌ر به رەوتی سه‌دری رایگه‌یاند كه وه‌ره‌قه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بێجگه له دروشم و ته‌وقه‌و دانانی واده بۆ نانخواردن و به‌فێڕۆدانی كات هیچی دیكه نیه.
جواد الشهیلی، بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق نیوز گوتی، وه‌ره‌قه چاكسازییه‌كه ته‌نیا چه‌ند بیروبۆچوون و دروشمێك كه له‌نێو مێشكی ئه‌ندامانی ده‌وڵه‌تی یاسادا هه‌یه، هیچی دیكه نیه.
الشهیلی گوتی هیچ وه‌ره‌قه‌یه‌كی نووسراو به‌ناوی وه‌ره‌قه‌ی چاكسازی له ئارادا نیه‌و ته‌نیا كرینی كاته له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه.




