٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نێچیرڤان بارزانی بەكورتەنامە پیرۆزبایی بۆ ئەندامانی پارتیمان دەنێرێت

سەرچاوە: KDP.info

 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەرێگەی كورتەنامەی مۆبایلەوە پیرۆزبایی لە ئەندامانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییه‌وه‌.

لە كورتەنامەكەی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بۆ ئەندامانی پارتی نێردراوه‌، نووسراوە "هەڤاڵی بەڕێز، یادی دامەزراندنی پارتیتان لێ پیرۆز دەكەم. ئەركی پارتیمان كۆكردنەوەی توانای كوردستانیانە لە كۆدەنگی نیشتمانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و كاركردن بۆ گەشەپێدانی كوردستان. شكۆمەندی بۆ شەهیدانی كورد و كوردستان. هەڤاڵی دڵسۆزتان نێچیرڤان بارزانی".

ئەمە جاری یەكەم نییە كە جێگری سەرۆكی پارتی لەرێگەی كورتەنامەوە پەیمام بۆ ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەنێرێت، ساڵی پاریش لەهەمان یاددا كورتە نامەی بۆ ناردوون.

هەواڵی پەیوەندیدار