زیاتر له 2 ملیۆن و 500 هه‌زار هاولاتی سوریا پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه
رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت زیاتر له 2 ملیۆن 500 هه‌زار هاولاتی سوری پێویستیان به هاوكاری مرۆیی هه‌یه
"ڤالێری ئاموس" رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند به هۆی شه‌ڕ و توندوتیژیه‌كانی سوریا زیاتر له دوو ملیۆن و 500 هه‌زار هاوڵاتی سوری پێویستیان به هاوكاری مرۆیی به‌په‌له هه‌یه.
وتیشی: له مانگی ئاداردا له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ سوریا بۆیان ده‌ركه‌وتوه نزیكه‌ی ملیۆنێك هاوڵاتی پێویستیان به‌و یارمه‌تیانه هه‌یه به‌لام له گه‌ڵ توندتر بوونی پێكدادان و توندوتیژیه‌كان له ئێستا ئه‌و ئاماره به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه.
شایانی باسه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندان و توندوتیژیه‌كانی سوریا له‌مانگی ئاداری 2011 وه تا ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان ئه‌و وڵاته ماڵ وحاڵی خۆیان جێهێشتوه و به‌شێكیان روویانكردوه‌ته ناوچه ئارامه‌كانی ولاته‌كه‌یان و زیاتر له 150 هه‌زار كه‌سیش له وڵاتانی دراوسێی سوریا گیرساونه‌ته‌وه.




