سووریا له رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی ده‌ركرا

له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی، به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامان، رژێمی سووریا له رێكخراوه‌كه ده‌ركرا.
ئه‌كمه‌لودین ئیحسان ئۆغلو، سكرتێری رێكخراوی كۆنفرانسی وڵاتانی ئیسلامی، له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی رێكخراوه‌كه له مه‌ككه، رایگه‌یاند ئه‌و رێكخراوه جێی ئه‌و رژێمانه‌ی نابێته‌وه كه خه‌ڵكی خۆیان ده‌كوژن.
له به‌یاننامه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه موسڵمانان له‌وه زیاتر ناتوانن رژێمێك قبووڵ بكه‌ن كه ده‌ستی داوه‌ته كوشتاری به كۆمه‌ڵی خه‌ڵك و هاووڵاتیانی خۆی.
سكرتێری رێكخراوی وڵاتانی ئیسلامی، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌م بڕیاره په‌یامێكی ئاشكرایه بۆ هه‌موو جیهان كه موسڵمانان به‌دوای رێگه چاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه‌وه‌ن بۆ قه‌یرانی سووریا و كۆتایی هێنان به خوێن رشتن.
سه‌رۆكی نزیكه‌ی 40 وڵاتی ئیسلامیی له ئاسیا و ئه‌فریقا، به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كرد و ته‌نیا كۆماری ئیسلامیی ئێران دژایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ به‌یاننامه‌ی ده‌ركردنی سووریا، ده‌ربڕیوه.




