تەقینەوەكانی كەركووك 2 كوژراو و 14 برینداری لێ كەوتووەتەوە

سەرچاوەكانی پۆلیس لە كەركووك ڕایانگەیاند، پێنج ئۆتۆبێلی مینڕێژكراو لە شوێنی جیاجیای پارێزگای كەركووك تەقیونەتەوە كە 2 كوژراو و 14 برینداریان لێ كەوتووەتەوە.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەڕی "كەركووك ناو" سەرچاوەكان ئاماژەیان داوە كە تەقینەوەی پێنج ئۆتۆمبێلەكە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە و دووانیان لە ناوچەی عەرەفە و یەكێك لە ناوچەی ئەڵماس و یەكێكی دیكەیان لە گۆڕەپانی فڕۆكەوانی و ئەوی تریش لە بنكەی ئاسمانیی پارێزگاكە بووە.
بەپێی زانیارییە بەراییەكان كە تا ئێستا ڕاگەیەندراون، بە هۆی 2 كوژراو و 14 بریندار هەن.




