وەزارەتی ئەوقاف:لە هەینییەوە بۆ مانگ بگەڕێن

لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌هه‌رێمی كوردستان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات له‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینیه‌وه چاودێری بینینی مانگ بكه‌ن
لە ڕاگەیەندراوێكیدا ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف داوای لە سەرجەم هاووڵاتیان كردووە كە لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە چاودێری بینینی مانگ بكەن, ئەوەیش بۆ دیاریكردنی یەكەم ڕۆژی مانگی شەوالی 1433ـی كۆچی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەیش ئاماژە پێدراوە كە هەركەسێك كە مانگی بینی ئەوا ئاگداری نزیكترین یەكەی ئیداری ناوچەكەی خۆی بكات یانیش پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی ( 07504459657)ـەوە بكات.
هەروەك ئاماژەیش بۆ ئەوە كراوە كە ئه‌گه‌ر ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی ئاماژه پێكراو مانگ نه‌بینرا، داوا ده‌كه‌ن ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 18/8/2012 چاودێری بینینی مانگ بكرێت به هه‌مان شێوه.
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌وه‌یشی خستووەتە ڕوو لیژنه‌ی باڵای ینینی مانگ به‌رده‌وام له‌رۆژی هه‌ینی 17/8/2012 له‌كۆبونه‌وه‌دایه بۆ بریاری دان سه باره‌ت به هه‌ر هه‌والێكی په‌یوه‌ست به م بابه‌ته‌وه، وه به‌رده‌وام هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی مان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی دیوانی وه‌قفی سوننی له به‌غداد".




