حكوومه‌ت؛ ساڵانه نزیكه‌ى سه‌د ملیۆن دۆلار بۆ نه‌خۆشیى تالاسیمیا خه‌رج ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15ى ئابى 2012، به سه‌رۆكایه‌تیى نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونى عیماد ئه‌حمه‌د جێگرى سه‌رۆكى حكوومه‌ت؛ كۆبوونه‌وه‌ى ژماره 12ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه چوو.
له سه‌ره‌تاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه، پیرۆزبایى له خه‌ڵكى كوردستان و عیراق و ته‌واوى موسڵمانان كرد و هیواى جه‌ژنێكى خۆش و ئارامى له كه‌شێكى سه‌قامگیر و ته‌باییدا بۆ خه‌ڵكى كوردستان و عیراق خواست.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌رنامه‌ى كارى وه‌زاره‌تى داد خرایه ڕوو و دواى گفتوگۆیه‌كى تێروته‌سه‌ل، له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه په‌سه‌ند كرا، چه‌ندین بڕیارى په‌یوه‌ستیش به وه‌زاره‌تى داده‌وه دران، له وانه: وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى داد بكات بۆ دروستكردنى بیناى ده‌زگاكانى وه‌زاره‌تى داد له‌و شوێنانه‌ى كه پێویستى پێ هه‌یه. به مه‌به‌ستى ڕێكخستن و چاره‌سه‌ركردنى كه‌موكوڕییه یاساییه‌كانیش، كۆنگره‌یه‌كى یاسایى بۆ وه‌زاره‌تى داد ساز بكرێت. هه‌روه‌ها به‌ندیخانه‌كان كه ئێستا سه‌ر به وه‌زاره‌تى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تین، بخرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تى داد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها باس له ڕه‌وشى منداڵانى تووشبوو به نه‌خۆشیى تالاسیمیا كرا و ئه‌نجومه‌ن ڕه‌زامه‌ندى له سه‌ر دامه‌زراندنى سه‌نته‌رێكى ده‌ستنیشانكردنى پێشوه‌خته‌ى نه‌خۆشیى تالاسیمیا نیشان دا، كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى نه‌خۆشیى تالاسیمیا ده‌بێت. هه‌روه‌ها بڕیار درا له قۆناغى یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك له‌و نه‌خۆشانه‌ى كه له ده‌ره‌وه‌ى وڵات چاره‌سه‌رییان هه‌یه، ڕه‌وانه‌ى ده‌ره‌وه بكرێن. شایانى باسه ساڵانه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌ر نه‌خۆشێكى تالاسیمیا بڕى په‌نجا هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكى خه‌رج ده‌كات كه كۆى گشتى ده‌كاته نزیكه‌ى سه‌د ملیۆن دۆلار له ساڵێكدا. بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵیش بڕیار درا بۆردێكى پیشه‌گه‌رى بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشییه‌كانى دڵ پێك بهێرێت.




