یادی 66 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی (پ.د.ك) له شار‌و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌رز راگیرا

به‌بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌ش ساڵه‌ى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شار و شارۆچكه‌كانى هه‌رێمى كوردستان چالاكى جۆربه‌جۆر به‌ڕێوه‌چوون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاى دهۆكى یه‌كێتى ئافره‌تانى كوردستان به هاوكارى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوچه‌ى ئازادى و كۆمه‌ڵه‌ى ژین، شازده ئافره‌تى كه‌م ئه‌ندامى خه‌ڵاتكرد.هاوكات هه‌ر به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ساڵرۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لقى شازده‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كۆڕێكى جه‌ماوه‌رى فراوانى بۆ ته‌یب زرار شێروانى كارگێرى لقى شازده و به‌رپرسى مه‌كته‌بى ڕێكخستن سازكرد.
كۆڕگێر ڕۆشنایى خسته سه‌ر خه‌بات و به‌رخودان و تێكۆشانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان. هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه له ساڵوه‌گه‌رى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان لقى بیست و سێى پارتى له كۆڕێكدا كه بۆ كوردۆ ئه‌حمه‌د كارگێرى لق سازكرابوو ئامانج و ده‌ستكه‌وته‌كانى پارتى ڕۆشنایى خرایه سه‌ر.
هه‌ر له كۆڕه‌كه‌دا چه‌ندین پرسى په‌یوه‌ست به ئه‌مڕۆى هه‌رێمى هه‌رێمى كوردستان و مێژووى پارتى له خه‌بات و تێكۆشان گفتوگۆى له باره‌وه كرا.
له لایه‌كى دیكه‌وه به هه‌مان بۆنه‌وه لقى بیستى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سیمینارێكى جه‌ماوه‌رى بۆ به‌رپرسى لق له كۆمه‌ڵگاى كه‌له‌كچى سازكرد.
به‌رپرسى لقى بیست مێژوو و خه‌بات و تێكۆشانى نه‌پساوه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وه‌ك پارتێكى جه‌ماوه‌رى بۆ ئاماده‌بووان شیكرده‌وه و ڕاشیگه‌یاند پارتى هه‌ر له ده‌سپێكى دامه‌زراندنیه‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ له خه‌بات و تێكۆشان له پێناو به دیهێنانى ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌كان به‌رده‌وامه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ساڵوه‌گه‌رى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له لایه‌ن لقى بیست و چوارى سه‌فینه‌وه به ئه‌نجامدانى چه‌ند چالاكییه‌كى هونه‌رى و وه‌رزشى و خه‌ڵاتكردنى كادیر و كه‌سایه‌تى له شه‌قلاوه و هه‌ریر و هیران به‌رز نرخێندرا.
له شاره‌دێى هه‌ریر لیژنه‌ى ناوچه‌ى هه‌ریرى یه‌كیـَتى قوتابیانى كوردستان پێشانگایه‌كى بۆ ووته‌كانى بارزانى ئاماده‌كربوو له لایه‌ن به‌رپرسى لق كرایه‌وه و له شارۆچكه‌ى شه‌قلاوه‌ش لیژنه‌ى ناوچه‌ى سه‌فین به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ژماره‌یه‌ك مامۆستاى سنوورى خۆى خه‌ڵاتكرد و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتیش به‌سه‌ر قوتابیان دابه‌شكرا.
له شاره‌دێى هیرانیش كۆرێكى جه‌ماوه‌رى بۆ ئاكۆ عوسمان كارگێرى لق سه‌باره‌ت به مێژوو خه‌باتى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ده‌ستكه‌وته به‌دیهاتوه‌كان سازكرا.
هاوشێوه‌ى شوێنه‌كانى تر له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به بۆنه‌ى شازده‌ى ئاب ساڵرۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چه‌ندین چالامى جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌چوو.
ب هه‌لكه‌تنا دامه‌زراندنا پارتیا ده‌مۆكراتا كوردستانێ؛ ل باژێرێ سلێمانیێ هه‌ژماره‌كه چالاكیان هاتنه پێكانین.
له ساڵیادى شازده‌ى ئاب دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له شارى كه‌ركووكیش ژماره‌یه‌ك چالاكى جیاواز به‌ڕێوه‌چوون و له هه‌مان كاتیش‌دا ژماره‌یه‌ك خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌زى شه‌هیدان به‌سه‌ر كرانه‌وه.




